رەنگە هەڵبژێردراوەكانی قژ بۆ ساڵی تازە

رەنگە هەڵبژێردراوەكانی قژ بۆ ساڵی تازە

لەگەڵ هاتنی ساڵی تازەدا، مۆدی جوانكاری و جلوبەرگ و ڕەنگ و ماكیاژەكان بەو جۆرەی كە پسپۆڕان و ماركەكانی جیهانی بەرنامە ڕێژەیی بۆ دەكەن، گۆڕانكاریی تەواویان بەسەردا دێت. لە ساڵی 2022 لە سەرەتای ساڵەوە گرنگی بە ڕەنگەكانی قژ دەدرێت، كە چەند ماركە و پسپۆرێك، كۆمەڵێك ڕەنگیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە ڕەنگی ساڵ، بۆ قژی خانمان، ڕەنگەكانیش بریتیین لە: ڕەنگی برۆنز، كە ڕەنگێكە لە نێوان زەرد و قاوەیی تێكەڵە و، بۆ ئەوانەیە كە ڕەنگی پێستیان كراوە و ئەسمەرە، بۆ كاتی دەرچوون و گەشت گونجاوە. ڕەنگی قژی قاوەیی بەرەو سوور، بۆ ئەوانە گونجاوە كە ئەسمەرن، ئەو ڕەنگە دەبێتە لووتكەی ڕەنگی قژ، چونكە كرانەوە بە پێستت دەدات، بۆ كاتی دەوام و زانكۆ دەشێت. ڕەنگی گەنمی بۆ قژ، مۆدێكی دیكەیە و بۆ هەموو پێستێك دەبێت، بۆ ژیانی ڕۆژانە و ئاسایی ئەو ڕەنگە بۆ پرچت بەكار بهێنە. ڕەنگی هایلایت، واتە ڕەنگاوڕەنگ بە تاڵی جۆراوجۆر، مۆدێكی باوە و تایبەتە، بۆ شوێنی تایبەت و وێنەگرتن گونجاوە، دوا ڕەنگ بریتییە لە ڕەنگی مسیی مەیلەو پرتەقاڵی، مۆدێكی باوە و ناوازەیە، لە نێوان ڕەنگی مسی و سووری وەك فراولەیە، بە تایبەت بۆ بەشی پێشەوەی قژ باوە، ئەو شێوازە بۆ بۆنەی تایبەت و یادەكان و سەهرەی شەوانە دەبێت.

Top