گیان لە دەستدانی یەکەم پەناخواز لە نۆکەندی ئینگلیزی لە ساڵی 2022 تۆمارکرا

گیان لە دەستدانی یەکەم پەناخواز لە نۆکەندی ئینگلیزی لە ساڵی 2022 تۆمارکرا

 

 

بەرپرسانی فەرەنسا ڕایانگەیاند: سەرەڕای ڕزگارکردنی 30 پەناخواز کە لە ڕێگای نۆکەندی ئینگلیزەوە ڕوو لە بەریتانیا دەکەن کەسێک بەهۆی ڕووداوێکەوە لە بەلەمێك گیانی لەدەستداوە.  

پۆلیسی فەرەنسا راپۆرتیداوە کە پەنابەرە کۆچکردووەکە گەنجێکی سودانییە ئەمە یەکەم مردنی پەناخوازانە کە لە ڕێگای پەڕینەوەی نۆکەندی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیا، کە لە ساڵی 2022 تۆمار کراوە.

داواکارانی گشتیی فەرەنسا لێكوڵینەوەیان لە كەیسی مردنی ئەو پیاوە سوودانییە دەستپێکردووە بە تۆمەتی كوشتن دژی قاچاخچییەکان کە گواستنەوەیان ڕێکخستبوو.   

بەپێی وتەی بەرپرسانی فەرەنسا لە ساڵی 2021دا، لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی نۆکەندی ئینگلیزی ، کۆی گشتی 30 پەناخواز گیانیان لە دەستداوە و چواری دیکەش بێسەروشوێن بوون، هاوکات ڕاپۆرتێکی دیکەش ئاماژە بەوە دەكات كە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 28 هەزار پەنابەر بەسەرکەوتوویی لە نۆکەندی ئینگلیزی تێپەڕیون، کە سێ ئەوەندەی ساڵی 2020 بووە.

بەرپرسانی فەرەنسا پێشبینی دەکەن سەرەڕای ساردی زستان، قاچاخچییەکان پلانیان وایە نزیکەی 400 بەلەم بۆ نۆکەندی ئینگلیزی بنێرن.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل     

 

 

 

Top