بزانە خێرایی ئۆتۆمبێڵێكی بێ شۆفێر گەیشتە چەند

بزانە خێرایی ئۆتۆمبێڵێكی بێ شۆفێر گەیشتە چەند

ئەگەر چی تاكسی و جۆرە ئۆتۆمبێڵێك بۆ گواستنەوە بەرهەم هاتووە كە بە زیرەكیی دەستكرد كاردەكەن, بەڵام پێشكەوتن و بیرۆكەی زاناكان گەیشتن بە درووستكردنی ئۆتۆمبێڵێكی بێ شۆفێر كە توانای هەیە بەخێراییەكی زۆر لە پێشبڕكێیدا بەشدار بێت .

پێشبڕكێیەك لە ڕێگایەكی نیمچە بازنەیی بەڕێوەچوو و تەنها دوو ئوتۆمبێڵ تێیدا بەشدار بوون كە هەردووكیان بە سیستەمی زیرەك كار دەكەن, لە ئەنجامدا خێرایی براوەی یەكەمی ئەم یارییە گەیشتە 278كم لە كاتژمێرێكدا كە ئەم ئۆتۆمبێڵە لەلایەن تیمێك لە (زانكۆی پۆلیتەكنیكی میلانۆ) لە وڵاتی ئیتاڵیا و زانكۆی (ئاڵاباما) درووستكراوە, خەڵاتەكەشی بریتی بوو لە 150هەزار دۆلاری ئەمریكی .

بزانە خێرایی ئۆتۆمبێڵێكی بێ شۆفێر گەیشتە چەند
بزانە خێرایی ئۆتۆمبێڵێكی بێ شۆفێر گەیشتە چەند

بەڵام تاوەكو ئەمڕۆ ئەوەی كە لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆماركراوە, خێراترین ئۆتۆمبێڵی بێ شۆفێر لەلایەن كۆمپانیای (ڕۆبۆ ڕەیس)ی بەریتانییەوە درووستكراوە كە خێراییەكەی گەیشتە 282 كم لە كاتژمێرێكدا .

ئاسۆ كاكەیی

بزانە خێرایی ئۆتۆمبێڵێكی بێ شۆفێر گەیشتە چەند
Top