چاكێتی سپی جلی فەرمی ساڵی 2022 دەبێت

چاكێتی سپی جلی فەرمی ساڵی 2022 دەبێت

ساڵی تازە گۆڕانكاریی مۆدە و ڕەنگەكانە، بەتایبەتی ڕەنگی جلوبەرگ، لە ساڵی تازەدا تیشك دەخرێتە سەر ڕەنگی كراوە و دیار، وەك سپی و سیلڤەر. پێشتر لە وەرزی زستاندا ڕەنگی سپی باو نەبوو، بەهۆی ئەوەی لەو وەرزەدا زوو پیس دەبێت، بەڵام پسپۆڕانی ماركەكانی (بوربێری، شانێل) چەند جۆرە جلوبەرگێكیان بۆ ئەو وەرزە تەرخان كردووە، وەك: چاكێت لە ڕەنگی سپی، بەهۆی ئەوەی كەسایەتی و سەرنجڕاكێشیی تەواوی پێوە دیارە، ئەو جلە لەگەڵ زۆربەی جلوبەرگەكانی دیكەدا دەگونجێت، چاكێتەكان لە مۆدی ئەلاباما میوز و بێڕبێرییە، كە شێوەی كلاسیك لەخۆ دەگرێت، هەروەها لە سەر خواست و شێوازی گەنجانەیە، كە پەلوپۆی جۆراجۆری لە بەشی پێشەوەی هەیە، زیاتریش لە فەروو دروست كراون، لە ڕەنگەكانی سپی و سپی كاڵ و ڕەنگی سپیی تێكەڵ بە شەكەری و قاوەیی كاڵ، ئەو جۆرە چاكێتە بۆ شوێنی فەرمی بەكاردێت، وەك دەوام و زانكۆ و كۆبوونەوە و دانیشتن لەگەڵ كەسانی بەرجەستەدا، ماركەی شانێل لە مۆدە تازەكانی چاكێتەكاندا تیشكی خستووەتە سەر چاكێتی درێژ و ناوەندی تا سەر ئەژنۆ و كەمەر، لە ڕەنگی میتالیكی زیوی، هەروەها چاكێتی سپی ڕازاوە بە دوگمە لە هەردوو تەنیشتەكانەوە، كە یەخەیەكی گەورەشی هەیە و بە پەڕەمووچ ڕازاوەتەوە، ئەو جۆرە چاكێتەكانە بۆ ئاهەنگی شەوانە و دەرچوون و شوێنی تایبەت لەبەر دەكرێت.

Top