پیاوێكی چینی بەهۆی سووتاندنی كێبڵەكانی ئینتەرنێت بە 7 ساڵ زیندانی سزادرا

پیاوێكی چینی بەهۆی سووتاندنی كێبڵەكانی ئینتەرنێت بە 7 ساڵ زیندانی سزادرا

 

 

پیاوێکی چینی بە هۆی سووتاندنی کێبڵەکانی ئینتەرنێت بە حەوت ساڵ زیندانی سزادراوە، بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرەنسا، ئەم کەسە هاوینی ڕابردوو، لە یەكێك لە کافتریاکان لە پارێزگای گوانگشی ئینتەرنێت بەکار دەهێنێت، بەڵام بەهۆی خراپی و "نزمی" ئینتەرنێتەوە، ئەو پیاوە زۆر توڕە دەبێت و ئاگر لە سندوقی کێبڵەكانی ئینتەرنێت بەردەدات.

بەم هۆیەشەوە زیانی بە موڵکی گشتی و تۆڕی پەیوەندییە حکومییەکان و تۆڕی ئینتەرنێتی نزیکەی 4000 یەکەی نیشتەجێبوون و ئۆفیس و نەخۆشخانە و ئیداری گەیاندووە.

هەروەها پچڕانی ئینتەرنێت لەم ناوچەیەدا لە  28 بۆ 50 کاتژمێر بەردەوام بوو .

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top