دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پابه‌نده به‌كاته دیاریكراوه‌كان له ده‌ستووردا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه ئه‌ركی وردبینی زانیاری كه‌سێتی ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه‌خۆیان كاندید ده‌كه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵی ،به‌ڕێزیان رایگه‌یاند سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پابه‌نده به‌كاته‌دیاریكراوه‌كان له ده‌ستووردا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ،ده‌بێت مه‌رجه‌كانی خۆكاندیدكرنی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری تێدابێت به‌پێی مادده‌ی (68) ی ده‌ستووری عیراق كه سومبولی یه‌كێتی نیشتمانه ،نوێنه‌رایه‌تی سه‌روه‌ری وڵات ده‌كات ،شه‌ونخونی ده‌كات بۆ زامنی پابه‌ندبوون به‌ده‌ستووره‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
چوارشه‌ممه 12ی كانونی دووه‌می 2022