خانمه‌پیره‌كه پێویستى به دیپایه
خانمه‌پیره‌كه پێویستى به دیپایه
یانه‌ى یۆڤێنتۆسى ئیتالیى له هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى هێرشبه‌رى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى ممیس دیپای هۆله‌ندی به شێوه‌ى خواستن بگوازێته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى، یۆڤی ده‌یه‌وێت شوێنى كییزای یاریزانى به‌م یاریزانه هۆله‌ندیه پڕ بكاته‌وه كه ئێستا دووچارى پێكان بووه، یانه‌ى بارساش نرخی هاتنى فیران توریس به 55ملیۆن یۆرۆ دیارى كردوه و خانمه پیره‌كه‌ش ده‌یه‌وێت به شێوه‌ى خواستن بیباته ریزى یانه‌كه‌ى،بارسا به هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى فاتی به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو و گرێبه‌ستى فیران توریس له ئێستادا هه‌ڵى یارى كردنى بۆ ئه‌م یاریزانه هۆله‌ندیه كه‌م بۆته‌وه، بۆیه خانمه پیره‌كه‌ش ئه‌م گواستنه‌وه‌یه به هه‌ل ده‌زانێ.
كارزان كانه‌بی