ئەو نیشانانەی دەبنە پێوەری کەسایەتی و جوانیی خانمان
١- گرنگیدان بە بیرکردنەوە و جوانکردنی مێشک، نەک ڕوخسار.
٢-کاتێک لەگەڵ کەسانی دیکە دەبیت، هەوڵ بدە خۆت بیت و، با ڕەفتارو هەڵسوکەوتت نەگۆڕ بێت٠
٣-پێویست ناکات بەردەوام سەرنجی هەمووان بۆلای خۆت ڕابکێشیت و، تەنیا لەکاتی پێویستیدا قسە بکە، تا هەمووان ئارەزووی بیستنی قسەکانت بکەن.
٤- لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت بە متمانە بەخۆبوون و، ڕێز و میهرەبانییەوە بدوێ٠
٥-کەسێکی سەربەخۆبە و لەبری ئەوەی چاوەڕێی کەسانی دیکە بکەیت تا کارێکت بۆ جێبەجێ بکەن، تەنیا پشت بە خۆت ببەستە.
٦- با بیرکردنەوەت کراوە بێت و، بێ ئەوەی ڕەخنەیان لێ بگریت، ڕای کەسانی دیکەش قبووڵ بکە٠
٧- باشترە هەوڵەکانت بۆ ئەوە بێت کە کەمترین کەموکووڕیت هەبیت، چونکە هیچ کەسێک بێ کەموکووڕی نییە، بەڵام ئەوەش سنوورێکی دیاریکراوی هەیە٠
٨-پێویست ناکات کەسانی دیکە هەڵسەنگاندنت بۆ بکەن، پێویستە خۆت بڕوات بەوە هەبێت کە دەیکەیت٠
٩-هەوڵ بدە بەردەوام ڕووخۆشبیت و زەردەخەنە لەسەر ڕوخسارت بێت٠