بەستنی ماسك بۆ خۆپاراستن لە كۆڤید19 لە دووریی كۆمەڵایەتی كاریگەرترە

بەستنی ماسك بۆ خۆپاراستن لە كۆڤید19 لە دووریی كۆمەڵایەتی كاریگەرترە

 پێویستە هێشتا ماسكەكەت فڕێ نەدەیت، چونكە كۆڤید19 هێشتا ماوە، بەتایبەتی كە بەم دواییە جۆری گۆڕدراوی نوێی ئۆمیكرۆن زۆر بە خێرایی زیاتر لە 38 وڵاتی جیهانی گرووەتەوە. بەردەوامبوون لە گرتنەبەری هەنگاوەكانی خۆپارستن، بەتایبەتی بەستنی ماسك لە شوێنە گشتییەكاندا و، وەرگرتنی ژەمی تەواوی ڤاكسینی كۆڤید گرنگترین دوو هەنگاوی سەرەكین. بە گوێرەی ڕاپۆرتەكانی سەنتەری ئەمریكی بۆ خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان CDC، بەستنی ماسك زۆر كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە هەموو جۆرە گۆڕدراوەكانی كۆڤید19 ئەگەر ڤاكسینی كۆڤید وەرگیرابێت، یان وەرنەگیرابێت. لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی تیمێكی پسپۆڕانی ئەڵمانی و ئەمریكیدا هاتووە، بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19، بەستنی ماسك باشتر و كاریگەرترە لە دووریی كۆمەڵایەتی Social distancing، ئەمەشیان ڕوونكردۆتەوە كە بەستنی دروستی ماسك ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 تا 225 جار كەم دەكاتەوە بەراورد بە دووریی فیزیكی سێ مەتر، چونكە چانسی تووشبوون بە كۆڤید19 دەگاتە نزیكەی 90% لە ماوەی پێنج خولەكدا، كە دووریی فیزیكی سێ مەتر بێت لە كەسێكی تووشبوو بۆ كەسێكی دیكە، كە هەردووكیان ماسكیان نەبەستبێت.

 

Top