ئایا دەرمانە دژەڤایرۆسەكان بــۆ گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كاریگەرن؟

ئایا دەرمانە دژەڤایرۆسەكان بــۆ گۆڕاوی ئۆمیكرۆن كاریگەرن؟

پاش پەیدابوونی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زانا و پسپۆڕانی زانكۆی هارڤاردی ئەمریكی سەرقاڵی دۆزینەوەی دەرمانی دژەڤایرۆسی نوێ و كاریگەرن، ئەگەرچی كۆمپانیای فایزەر و مێرك جەختیان كردووەتەوە كە كەپسوولی مۆلنوپیراڤیر Molnupiravir كە بە ناوی بازرگانی پاكسلۆڤید Paxlovid ناسراوە، كاریگەرە بۆ چارەسەركردنی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، ئاماژە بەمەش كراوە كە دەرمانەكە لە توانای ڤایرۆس بۆ دابەشبوون و گەشەكردن كەم دەكاتەوە، بەوەی كە كاری ئەنزیمی پرۆتیەز Protease دەوەستێنێت، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دابەشبوون و زیادبوونی ژمارەی پشتی پێ دەبەستێت، بەمەش ئەگەری زیاد بڵاوكردنەوەی ڤایرۆس و درەنگ چاكبوونەوە كەم دەبێتەوە. كۆمپانیای فایزەر جەختی كردووەتەوە كە بەكارهێنانی كەپسوولی پاكسلۆڤید لە تووشبووانی كۆڤیددا، ئەگەری خەواندن لە نەخۆشخانە و ئەگەری ئاڵۆزییەكان و مردن تا ڕێژەی 89% كەم دەكاتەوە.

Top