هه‌ولێر گۆڵبارانى نه‌ورۆزی كرد
له خولى نایابى عێراق
هه‌ولێر گۆڵبارانى نه‌ورۆزی كرد
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له سه‌ر یاریگاى یانه‌ى دهۆك له پارێزگاى دهۆك له یارییه‌كی به‌هێز و پڕ گۆڵدا هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و نه‌ورۆزى شارى سلێمانى ڕووبه‌رووى یه‌كتری بوونه‌وه، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر هه‌ر له سه‌ره‌تاى یارییه‌كه‌وه كۆنترۆڵى یاریگایان كرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانیان بده‌ن له سه‌رده‌ستى راهێنه‌رى پیشه‌گه‌رى سوری نزار مه‌حروس، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر توانیان له نێو یاریگا رێنمایی و ته‌كتیكی راهێنه‌رى یانه‌كه‌یان به‌ته‌واوى جێ به‌جێ بكه‌ن و هه‌رزوو زه‌نگی مه‌ترسیان بۆ یانه‌ى نه‌ورۆزى میوان لێدا، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامى (4-2)گۆڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ى هه‌ولێر به كۆتایی هات، گۆڵه‌كانى هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له یاریزانان شێركۆ كه‌ریم و ره‌وا یوسف و سایسن سامیه دوو گۆڵ تۆماركرا، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ى یانه‌ى نه‌ورۆزیش ئاسۆ رۆستم تۆمارى كرد به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر كۆى خاڵه‌كانى بۆ 20خاڵ به‌رز كرده‌وه و چواره‌م سه‌ركه‌وتنى له سه‌ریه‌كى تۆماركرد له سه‌ر ده‌ستى نزار مه‌حروس.