كۆڤیدی درێژمەودا لە منداڵدا

كۆڤیدی درێژمەودا لە منداڵدا

 دەستنیشانكردنی كۆڤیدی درێژمەودا Long covid لە منداڵدا ئاسان نییە، چونكە گەلێكیان بێ نیشانە دەبن، تەنانەت لە كاتی تووشبوون بە هەوكردنی ڤایرۆسیی كۆرۆنادا. لە ڕاپۆرتەكانی پسپۆڕانی نەخۆشخانەی لۆس ئەنجیلیسی تایبەت بە نەخۆشیی منداڵان هاتووە، كە تەنانەت ئەگەر چەند نیشانەیەكی تایبەت بە كۆڤیدی درێژمەودا سەر هەڵبدەن، ئەوا لەكاتێكی درەنگدا دەردەكەون، كە مەرج نییە پەیوەست بن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پزیشكان بۆ دەستنیشانكردنی كۆڤیدی درێژمەودا لە منداڵاندا پشت بە سرووشتی نیشانەكان و پشكنینی خوێن بۆ ماددە دژەتەنەكان دەبەستن، كە پیشانی دەدات ئەگەر منداڵەكە لە ڕابردوودا تووشی كۆڤید 19 بووبێت، یان نا. نیشانەكانی كۆڤیدی درێژمەودا لە منداڵێكەوە بۆ یەكێكی دیكە جیاوازن و، بریتین لە: هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، سەرئێشە،

Top