ئەیتن عامر دوای 18 ساڵ گۆرانییەكەی بڵاوكردەوە

ئەیتن عامر دوای 18 ساڵ گۆرانییەكەی بڵاوكردەوە

خانمە ئەكتەری میسری (ئەیتن عامر), بۆ یەكەم جاری بواری گۆرانی تاقیدەكاتەوەو یەكەم بەرهەمی گۆرانی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

(ئەیتن عامر)ی تەمەن 35 ساڵ, لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی لەژێر ناونیشانی (بناقص)بڵاوكردەوە, لە بارەی بەرهەمە نوێیەكەی ئەیتن لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بە هەوادارانی ڕاگەیاند كە ئەم هەنگاوەی 18 ساڵ دواخستووەو لە ئێستادا بڕیاریدا كە بەرهەمە گۆرانییەكەی بڵاوبكاتەوە .

(سەمەر ئەحمەد محەمەد عەبدولغەفار عامر) ناسراو بە ئەیتن عامر, دەستپێكی كاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2004, یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی میسر و زیاد لە 24 زنجیرە دراما و 16 كاری سینەمایی بەشدار بووە, هەروەها دەكاتە خوشكی ئەستێرەی شاشەی میسری وەفا عامر .

ئاسۆ كاكەیی

Top