ئەو هۆکارانەی کەوا دەکات تەمەنی پەنجا ساڵی بۆ پیاوان،ئاڵتونی بێت

ئەو هۆکارانەی کەوا دەکات تەمەنی پەنجا ساڵی بۆ پیاوان،ئاڵتونی بێت

وەک زانراوە زۆربەی مرۆڤەکان لە هەڵکشانی تەمەنیاندا لەبەر هەندێک هۆکار هەمیشە جۆرە ترسێکی شاراوە لە ناخیاندا هەیە، وەک: توشبوون بەنەخۆشی،  بە ناچاری پشتبەستن بە کەسانی دیکە، نەبوونی هەلی کار، یان دەستپێکردنی پەیوەندیی خۆشەویستی.

هەرچەندە خانمان لەدوای هەڵکشانی تەمەنیان بۆ ٤٠ ساڵی زیاتر نیگەران دەبن، بەڵام پیاوان زیاتر لە گەیشتن بەتەمەنی ٥٠ ساڵی دەترسن، لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک دەگەنە ئەم تەمەنە، ترسەکەیان دەڕەوێتەوە و بۆیان دەردەکەوێت کە ئەوە تەمەنی پێگەیشتوویی و بەخشین و جیاوازییەکانە.

لەم بارەوە نووسەری بەریتانی (گرانت فیلر) شارەزا لە بواری شێوازی ژیان، لە ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیدا دیارترین ئەو هۆکارانەی کە لەتەمەنی پەنجا ساڵیدا  دەبنە  دڵخۆشبوونی پیاوان، دەخاتە روو، لەو بارەیەوە دەڵێت:

مرۆڤ هەمیشە شتی نوێ تاقی دەکاتەوە،بەتایبەت ئەو شتانەی کە لە ساڵەکانی رابردووی تەمەندا بەردەست نەبوون، لەبەر ئەوەی هەموو تەمەنێک ئەزموون و دانایی خۆی هەیە، پێویستە مرۆڤ، بەتایبەت پیاوان نائومێد نەبن کە تەمەنیان گەیشتە پەنجا ساڵی، چونکە ئەم تەمەنەش سوودی خۆی هەیە، لەوانەشە سەردەمێکی ئاڵتوونی بێت بۆ پیاوان، لەبەر ئەم هۆکارانە:

١-کاربۆ ئەوە بکە زەردەخەنەت لێ نەبڕێت،گەیشتن بە تەمەنی ٥٠ ساڵیی وادەکات زیاتر لە هەموو کاتەکانی ڕابردووت ئارەزووی بەدەستهێنانی دەسکەوتی زیاتر بکەیت و چێژ لە سەرکەوتن دەبینیت.

 

٢-فێردەبیت کە ژیان کورتە، لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا ئەزموونەکانی ژیان بە تەواوی گەیشتوونەتە ئاستی کۆکردنەوەی یادگارییەکان و سوود وەرگرتن لێیان، هەروەها ڕاوەستان لەو وێستگانەی ژیانت کە سوودت لێ نەبینیوون و بە هەل وەرت نەگرتوون، یان یادی ئەو ئاواتانە دەکەیتەوە کە بەدی نەهاتوون، ئەو کاتانە تێدەگەیت کە ژیان چەندە کورتە.

 

٣-سەرلەنوێ دۆزینەوەی خۆت، لەم تەمەنەدا پیاوان شایەنی گۆڕانن و دەتوانن بەشێوازێکی تەواو جیاواز دەربکەون، کارامەیی خۆی بگۆڕێت و ئەزموونی ژیانی بەکار بهێنێت، هاوکات خۆی لەگەڵ داب و نەریتدا بگونجێنێت، بەڵام ئەمە ڕەنگە تایبەت بێت بە هەندێک لەو پیاوانەی کە ژیان قبووڵ دەکەن و حەزیان لە سەرکێشیی چێژبەخش هەیە.

٤-لەو تەمەنەدا پیاو زیاتر جلوبەرگی نووستن لەبەردەکات، پیاوان لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا زیاتر ئارەزووی پشوودان و چێژوەرگرتن دەکەن لەوشتەی کە لە تەمەنی گەنجیدا کاتیان نەبووە بۆی، لەبەر ئەوە لە چاو پێشتردا بۆ ماوەیەکی زیاتر جلوبەرگی نووستن لەبەر دەکەن، لە هەمان کاتدا بە جلوبەرگی ماڵەوە زیاتر هەست بە گەنجبوونەوە دەکەن لەوەی کە جلوبەرگێکی فەرمییان لەبەردا بێت.

 

٥-تووڕەیی دەگۆڕێت بۆ وزە، ئەو پیاوەی تەمەنی پەنجا ساڵە توانایەکی باشی هەیە بۆ گۆڕینی هەرتووڕەییەک کەلە ناخیدا هەیە بۆ وزەیەکی ئەرێنی و، بەخشینی بە دەوروبەری خۆی، هەموو ئەو دەمارگیری و تووڕەبوونانەی کە لە گەنجیدا هەیبووە، لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا دەبێتە وزەیەکی ئەرێنی.

Top