بروسك گرفتى یاریگاى هه‌یه
بروسك گرفتى یاریگاى هه‌یه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى بروسك ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه له خولى پله‌یه‌كه‌كانى كوردستانه‌وه جارێكى تر هه‌نگاو بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ خولى پله نایابى كوردستان بهاوێت، و ئامانجه‌كانى چڕ كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ بۆ وه‌رزى داهاتوو یه‌كێك له تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كانى خوله‌كه بێت، له باره‌ى ئاستى تیپه‌كه‌ش محه‌ممه‌د حه‌مه‌خان سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشیی بروسك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى:بارودۆخی تیپه‌كه‌مان زۆر باشه تاكو ئێستا له یارییه‌كانى خولى پله یه‌ك ئاستمان وه‌كو پێویسته، به‌ڵام زۆر جار له ناو خوله‌كان تیپێك ده‌كشێته‌وه ئه‌وه ده‌بێته كێشه بۆ تیپه‌كان، ئامانجمان روونه وه‌كو ده‌سته‌ى كارگێڕى و یاریزانان ده‌مانه‌وێ تیپه‌كه جارێكى تر سه‌ربخه‌ینه‌وه بۆ خولى پله نایابى كوردستان و هه‌موومان به‌لێنى سه‌رخستنى تیپه‌كه‌مان داوه، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش گوتى" گرفتى سه‌ره‌كی ئێمه یاریگایه كه ئێستا یاریگه‌ی خۆمان وه‌كو پێویست نییه وه‌كو ئه‌وه‌ى كه باران بێ ناتوانین هیچ ئاستێك پێشكه‌ش بكه‌ین، سوپاسى یانه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه یاریگایان بۆمان دابین كردوه، هه‌روه‌ها چه‌ند یاریزانێكمان تووشى پێكان هاتوونه ئه‌وانه گرتى ئێمه‌ن ئه‌گه‌ر له وه‌رزى داهاتوو حكومه‌ت بتوانێ یاریگاكه‌كان بۆ چاك بكات كارێكى باشه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیشمان لاون و تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاست و ئه‌نجامى باش پێشكه‌ش بكه‌ن و چاوه‌ڕوانى كارێكى باشیان لێ ده‌كرێت.
كارزان كانه‌بی