دهۆكی ئه‌مساڵ جیاوازه تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له ئاستى خولى نایابى كوردستان تاكو ئێستا له ئه‌نجامه‌كانیان ڕازین، مه‌به‌ستى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له هه‌ردوو خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان و
دهۆكی ئه‌مساڵ جیاوازه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له ئاستى خولى نایابى كوردستان تاكو ئێستا له ئه‌نجامه‌كانیان ڕازین، مه‌به‌ستى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له هه‌ردوو خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان و خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى عێراقی بۆ ئه‌وه‌ى وه‌رزی داهاتوو یانه‌كه هه‌م به شایسته‌یی بگاته خولى نایابى عێراق و هه‌م بۆ خولى نایابى كوردستانیش ئاست و ئه‌نجامى شایسته بێت له‌م باره‌شه‌وه هه‌رمان دۆسكی راهێنه‌رى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك له باره‌ى ئاستى تیپه‌كه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: تاكو ئێستا ئه‌نجامه‌كانان زۆر باشه و هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ش ده‌زانن له سه‌ره‌تاى وه‌رزی نوێ خولى نایابى كوردستان وه‌كو راهێنه‌ر گوتم تیپێكى نوێ دروست ده‌كه‌ین، گوتیشى " ئامانجى ئێمه ئه‌وه بوو ئه‌م تیپه پاشه‌رۆژێكى باشى هه‌بێت بۆ شارى دهۆك، ئێمه نه‌مان گوتیه كێبڕكێ ده‌كه‌ین له سه‌ر ئه‌نجامى گه‌وره زیاتر ئامانجمان دروست كردنى تیپه‌كه بوو، رۆژ له دواى رۆژ تیپه‌كه باشتره و ئه‌نجامان باشتره، تاكو ئێستا هیچ گرفتێك و كێشه‌یه‌ك له تیپه‌كه‌مان بوونى نییه و ئاستمان به‌ره‌ووباشتر ده‌چێت، له باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیش بۆ قۆناغی دووه‌میش هه‌رمان گوتى: من له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى پێشووى یانه‌ى دهۆك وا رێكه‌وتبووم كه تیپێك دروست بكه‌م ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى دانه‌به‌زین بۆ پله یه‌ك، به‌ڵام كارگێڕى تازه هاتیه قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش كرد كه به‌م شێوه‌یه رێكه‌وتووبووم، تاكوئێستاش بارودۆخی دارایی ئێمه باش نییه و ئه‌نجامه‌كانیش باشن، بۆ قۆناغی دووه‌م ئه‌گه‌ر بارودۆخ باشتر بێ له‌گه‌ڵ یانه داده‌نیشم بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى باش بكه‌ین و كێبڕكێ له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له ئاستى تیپه‌كه‌مان زۆر رازیم و ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت درێغی ناكه‌ین بۆ سه‌رخستنى ناوى یانه‌ى دهۆك له سه‌ر ئاستى كوردستان، یارى بۆ یاریش پلانى تازه‌مان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له كێبڕكێیه‌كان دانه‌بڕین و بتوانن یانه‌ى دهۆك بكه‌ینه یه‌كێك له یانه به‌تواناكانى سه‌ر ئاستى كوردستان.
كارزان كانه‌بی