ئەنفلوەنزا ئەگەری نۆرەی دڵ شەش بەرامبەر زیاد دەكات

ئەنفلوەنزا ئەگەری نۆرەی دڵ شەش بەرامبەر زیاد دەكات

 توێژەران جەختیان كردووەتەوە كە تووشبوون بە هەوكردنی تیژی كۆئەندامی هەناسە، بەتایبەتی ئەنفلوەنزا، لە ماوەی یەك هەفتەی تووشبووندا ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك تا شەش هێندە بەرز دەكاتەوە، بەڵام وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا ئەم ئەگەرە كەم دەكاتەوە. هەوكردنی تیژی كۆئەندامی هەناسە هاوشێوەی ئەنفلوەنزا كە ئاستی هەوكردنە لە لەشدا بەرز دەكەنەوە، ئەگەری مەیینی خوێن لە ناو خوێنهێنەرەكانی قاچ DVT و سییەكاندا Pulmonary embolism زیاد دەكەن، ئەمانەش بە دەوری خۆیان ئەگەر نۆرەی دڵ وجەڵتەی مێشك زیاد دەكەن، كە لەوانەیە كوشندە بن. پسپۆڕان ئامۆژگاری كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی دڵ دەكەن كە زیاتر ئاگاداری تەندروستییان بن و، هەموو هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە، بەتایبەتی ئەنفلوەنزا بگرنەبەر و، ڤاكسینی ئەنفلوەنزا Flu shot وەربگرن. نیشانەكانی ئەنفلوەنزا لە نیشانەكانی هەڵامەت جیاوازن و بەگشتی سەختترن، كە بریتین لە: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، كۆكە، كڕانەوەی قوڕگ، زیادبوونی دەردراوی لووت و گیرانی لووت، ئازاری گشتیی لەش، سەرئێشە، لەزر و تا Chills، لەگەڵ هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، هەندێك جاریش ڕشانەوە و سكچوون، بەتایبەتی لە منداڵاندا.

 

Top