ئامێری وەرزشی بۆ ئەشكەنجەدانی بەندكراوان

ئامێری وەرزشی بۆ ئەشكەنجەدانی بەندكراوان

لە بنەڕەتدا ئامێری وەرزشی لەلایەن ئەندازیارێك بەناوی ولیام كوبیت داهێنرا، ئەندازیارەكە هەستی بەوە كرد كە بەندكراوەكانی بەندیخانەی بۆری سانت ئیدمۆندز لە بەریتانیا هیچ شتێكی بەسوود ئەنجام نادەن و هەر دەخەوتن، بۆیە پێشنیاری كرد بیانخاتە كارەوە و هێزی جەستەیان بەكاربهێنێت، ئەو ئامێرە كە ولیام كوبیت دایهێنا، پێكهاتبوو لە چەند پارچە لاكێشەیەكی ستوونیی جێگیركراو، لەسەر بازنەیەكی سوڕاوی هاوشێوەی تایە. ولیام داوای لە بەندكراوەكان كرد كە پێ بنێن بەسەر ئەو لاكێشە تەختانەدا وەك ئەوەی بەسەر پلیكانەدا «پەیژە» دەڕۆن. لە ماوەی یەك ڕۆژدا بەندكراوەكان بۆ زیاتر لە 6 كاتژمێر كاریان كرد، واتا بەندكراوەكان 1.5 بۆ 4 كیلۆمەتر بەسەر چیادا هەڵگەران. ئەو ئامێرانە بەكاردەهێنران بۆ هەڵدانی ئاو، یان گۆڕینەوەی هەوای كانگاكان و تا سەدەی نۆزدەیەمیش بەكار دەهات، دواتر لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوو ئەندازیاری میكانیكیی ولیام ستاوپ، لەسەر بیرۆكەی ولیام كوبیت، یەكەم ئامێری ڕێكردنی ماڵەوەی داهێنا و بە نرخێكی گونجاو و هەرزان خستییە بازاڕوە.

 

Top