بێگەرد تاڵەبانی: قەدەغەكردنی هەناردەی هاوردە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم هەڵگیرا
سەبارەت به هەواڵی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه و ڕێگه‌دان به به‌رهه‌می هه‌ناری هاورده له ده‌ره‌وه‌ی هەرێمی كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردەوە كە به هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می میوه‌ی هه‌نار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕاگرتنی هاوسه‌نگی نرخی هه‌نار، بڕیاریان دا به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه و ڕێگه‌پێدان به به‌رهه‌می هه‌ناری هاورده له ده‌ره‌وه‌ی هەرێم.
جێگەی باسە وه‌ك پاڵپشتییەك له به‌رهه‌می ناوخۆیی بڕیاردرابوو هاورده‌كردنی هه‌نار قەدەغە بكرێت، لە ماوەی ڕابردووش‌دا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو، وه‌ك پاڵپشتی له به‌رهه‌می ناوخۆیی له ناوه‌ڕاستی مانگی (ئاب/8) تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی (كانوونی دووه‌م/12) هاورده‌كردنی هه‌نار قه‌ده‌غه بكرێت.