چۆن چەوریی كەرش كەم دەكەیتەوە؟

چۆن چەوریی كەرش كەم دەكەیتەوە؟

چەوری كەرش، یان دەوری سك Belly fat دوو بەش دەگرێتەوە، كە بریتین لە چەوریی ژێر پێست لە دەوری سكدا، لەگەڵ چەوریی هەناو Visceral fat كە لە دەوری ئەندامەكانی ناو سكدا كۆدەبێتەوە. چەوریی هەناو بە خراپترین چەوریی لەش دادەنرێت، چونكە بە تێپەڕبوونی كات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، لەگەڵ جەڵتەی مێشك زیاد دەكات. بۆ كەمكردنەوەی چەوریی كەرش، هەوڵ بدە كە خۆراكت كەم كاربۆهیدرات بێت، بەڵام دەوڵەمەند بێت بە پرۆتین و ڕێژەیەكی باشی ڕیشاڵ لەخۆبگرێت، بەتایبەتی ڕیشاڵی تواوە لەگەڵ ئەو خۆراكانەی كە پرۆبایۆتیك Probiotics لەخۆدەگرن، وەك: ماست و پەنیر و پاقڵەمەنییەكان، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی هەوایی بە ڕێكی، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان، دووركەوتنەوە لە هەموو ئەو خۆراكانەی كە چەورییە نێوەندەكان Trans fats لەخۆدەگرن، دووركەوتنەوە لە شیرینی و شلەمەنییە شیرینكراوەكان، پێویستە ڕۆژانە نووستن یەك پارچە لە حەوت كاتژمێر كەمتر نەبێت، هەروەها پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس.

 

Top