شێوازی چاککردنی قژ بۆ پیاوان کە وا دەکات گەنجتر دەربکەویت

شێوازی چاککردنی  قژ بۆ پیاوان کە وا دەکات گەنجتر دەربکەویت

لە کاتێکدا هەندێک لە خانمان پێیان وایە کە قژی سپی بۆ پیاوان نیشانەی کەسایەتی و ئەزموونی ژیانە، بەڵام هەندێک لە پیاوان ‌‌ئەم حاڵەتەیان پێ خۆش نییە و دەیانەوێت کە تەمەنێکی کەمتر  لەو شێوەیە دەربکەون کە هەیانە، بۆ ئەو مەبەستەش هەندێک شێوازی قژچاککردن هەن، کە دەبنە هۆی نیشاندانی تەمەنی کەمتر لەوەی کە هەیە.

لای خۆیەوە ماڵپەڕی live about روونی کردۆتەوە کە قژی ‌خۆڵەمێشی بۆ هەندێک لە پیاوەکان  ناگونجێت کە تەمەنیان سەروو پەنجا ساڵە، بۆیە پێویستە ڕەنگی قژیان لەگەڵ  رەنگی پێستیاندا گونجاو بێت،  بۆ بەدەستهێنانی ئەم رەنگەش دەکرێ رەنگی خۆڵەمێشی لەگەڵ زیوی تێکەڵ بکرێت.

هەر لە بابەتەکەدا هاتووە، قژی درێژ وا لە پیاوان دەکات کە تەمەنیان گەورەتر دەربکەوێت، بۆیە هەوڵبدە تا ئەو ڕادەیەی کە دەکرێت قژت کورت بکەرەوە، تا لەگەڵ شێوەی روخسارتدا بگونجێت و زیاتر گەنجتر دەربکەویت٠

Top