فیستیڤاڵی سەری ساڵ

فیستیڤاڵی سەری ساڵ

ساڵانە بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، چەندین بۆنە لە كوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بە تایبەتی ڕێك دەخرێن و، چەندین شوێن بۆ یادی سەری ساڵ ئامادە دەكرێن، تا خەڵك بە كۆبوونەوە و وێنەگرتنی یادگاری ئەو شەوە بەڕێ بكەن. ئەمساڵیش هاوشێوەی شارە گەورەكانی جیهان فیستیڤاڵی سەری ساڵ لە هەولێر، لە ئیمپایر ستەیت كراوەتەوە، كە لە (12-12 تا چەند ڕۆژێك دوای سەری ساڵ بەردەوام دەبێت، فیستیڤاڵەكە شەوانەیە، كە نزیكەی 50 شۆپی بچووك و دووكانی خنجیلانە دانراون، لەگەڵ چەندین شوێن بۆ سێلفی و وێنەگرتن، ئەو شوێنانە تایبەت كراون بە خێزان، كە خواردن و خواردنەوە و جوانكاری و خشڵ و وێنەگرتن لەگەڵ بابانوئیل، شوێنەكیان ڕازاندۆتەوە، خەڵكیش لەگەڵ ئەندامانی خێزانیان سەردانی ئەو شوێنە دەكەن، ساڵانی پێشوو چەندین شوێنی لەم جۆرە بۆ ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ ئامادە دەكران، شەوی سەری ساڵ فیستیڤاڵەكە تایبەت دەكرا بە ئاهەنگگێڕان بۆ دوا ساتەكانی ساڵ، كە بە یاریی ئاگرین و میوزیكەوە كەژاوەی خەڵك لەو شوێنەدا دەگەشایەوە.

Top