خەنە و نەخشی سپی بۆ ڕازاندنەوەی دەست و مەچەك

خەنە و نەخشی سپی بۆ ڕازاندنەوەی دەست و مەچەك

خەنە و نەخشی سەر دەست، مۆدێكی باوە لەسەر دەست و مەچەكی خانمان، بە تایبەت لە بۆنەو یادەكاندا، ئەوانەی حەز بە خەنە و نەخش و نیگاری دەستیان دەكەن، پێویستە پێش وەختە خۆیان بۆ ئەو كارە ئامادە كردبێت، جاران نەخشی خەنەی سوور و ڕەش هەبوون، بەڵام لە ئێستادا خەنە و نەخشی سپی دەركەوتووە، كە مۆدێكی ناسك و قەشەنگی هەیە، ڕەنگی خەنە و بۆیەی سپی بۆ نەخشی سەر دەست و قۆڵ و مەچەك و هەندێ جاریش لامل و بەرۆك جوانییەك سەرنجڕاكێشی هەیە، دەست ڕەنگینی لە خەنە و نەخشی سپیدا مانای جوانی و كارامەییتە، ئەو نەخشە بۆ دەرچوون و ئاهەنگ و بۆنە و یادەكان باوە، هەروەها بۆ كاتی گەشتكردنیش مۆدێكی جوانی دەبێت. چەندین شێوەی جۆراوجۆری نەخش و نیگارەكانی سەر دەست و مەچەك هەن، باوترینیان بریتییە لە: نەخشی دار و درەخت، ئەستێرە و مانگ، زەخرەفەی كۆن و كلاسیك، گوڵ و گوڵزار، باڵندە و گیانداری بچووك و خشۆك، هەموو ئەوانە لە بەشی سەرەوەی سەر دەست دەدرێت. دەربارەی شێوەكانی دیكەی نەخش، بەپێی خواست و ویستی خۆت دەتوانیت یەكێكیان هەڵبژێریت، نەخش و نیگاری خەنەی سپی، دەكرێت لە دەست و قۆڵ و قاچەكانیش بدرێت، چونكە ڕەنگێكی سەرنجڕاكێشە و، لەسەر هەر شوێنێكی جەستە بێت ناسك و ڕازاوەتری دەكات.

Top