هه‌ولێر ڕووبه‌رووى نه‌فتى میسان ده‌بێته‌وه
له خولى نایابى عێراقی
هه‌ولێر ڕووبه‌رووى نه‌فتى میسان ده‌بێته‌وه
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 17هه‌می خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بڕیاره سبه‌ى چوارشه‌ممه له سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و نه‌فتی میسان رووبه‌رووى یه‌كترى ببنه‌وه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر مه‌شقه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه له سه‌ر ده‌ستى راهێنه‌رى سورى نزار مه‌حروس بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سێ خاڵى ئه‌م یارییه‌ش بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، هه‌ولێر له دوو یارى رابردوو سه‌ركه‌وتنى گرنگی به‌ده‌ست هێناوه ده‌یه‌وێت له‌م یارییه‌ش به هه‌مان ریتمی یارییه‌كانى پێشوو به پلانه‌كانى نزارى راهێنه‌ر سێ خاڵى تریش ده‌سته‌به‌ربكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى نه‌فتى میسان چاوی له‌وه‌یه بتوانێ ئه‌نجامێكى شایسته به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌موو هه‌ولێكى هه‌ولێرییه‌كان سێ خاڵى یارییه‌كه ده‌بێت، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر1و 45خوله‌كى دواى نیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌ولێر خاوه‌نى 14خاڵه له پله‌ى 15م دێت.