پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕ ڕەسووڵ فەقێ

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕ ڕەسووڵ فەقێ

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندە و تێكۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و خەباتگێڕی بە وەفای ڕێبازی كوردایەتی و بارزانی و، كەسایەتیی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتی و كوردستان (ڕەسووڵ فەقێ)ـمان بیست. خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ برا و هەڤاڵ و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو كە تەمەنی پڕ لە شانازی خۆی بۆ نیشتیمانپەروەری و لەپێناو ئازادیخوازی بۆ گەلەكەی تەرخان كرد و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایان و تەواوی هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ڕەسووڵ فەقێ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
١ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢

Top