دەستە جلی ڕەنگ ڕەش و سپی

دەستە جلی ڕەنگ ڕەش و سپی

رەنگی جلوبەرگ گرنگە بۆ ستایل و شێوازەكانی شیككردن، ڕەنگەكان كاریگەرییان لە دیاریكردنی جوانی و كەسایەتی و مۆدەكەدا هەیە، گۆڕانی هەر وەرزێك لەگەڵ خۆیدا مۆدی جلەكان لە ڕووی ڕەنگ و ستایل و شێوازەوە دەگۆڕێت، هەندێ ڕەنگ هەن كە لە هەموو وەرزەكاندا باون و شێوازێكی تایبەتی خۆیان هەیە، ڕەنگی ڕەش و سپی لە هەموو كات و شوێنێكدا ڕۆڵی خۆی هەیە. ڕەنگی جلەكەت لە وەرزی زستاندا پێویستە لە ڕەنگە مات و تۆخەكان بن، لە دوا نمایشی (ڕیزۆرت)دا كە بۆ ساڵی 2022 بۆ جارێكی دیكەش ئەو نمایشە ئەنجام دەدرێـتەوە، جەخت لە ڕەنگی سپی و ڕەش كراوەتەوە، تا دەستەجل و سەر و بنی هاوڕەنگ و تێكەڵ بە یەكتر بكرێن، ڕەنگی ڕەش و سپی ئەگەرچی پێچەوانەی یەكترن، بەڵام ماركەی (فیلیپ لام) مۆدی جلی ڕەشی كردووەتە باوترین ڕەنگی جلەكانی، كە پێكهاتووە لە چاكێتیكی درێژی سپی، لەگەڵ تەنوورە و پانتۆڵی ڕەش، ئەمە مۆدێكی پڕ لە كەسایەتی و بەهێزە لە بەرچاودا، هەروەها ماركەی (تۆری بۆرش) تەنوورەی كراوەی لە ڕەنگی سپیی ڕازاوە بە خاڵی ڕەشی گەورە، كە بە هێڵكاریی ڕەنگی سپی و ڕەش شیك كراون، لەگەڵ پووتی كورت پەسەند كردووە، لای خۆشیەوە ماركەی ساشین ئەند بەیبی (Sachin&Babi) كراسە درێژەكانی لە ڕەنگی ڕەش و سپی بە كەتافییەی كراوە ئامادە كردووە، ماركەی فیلۆزفی دی لۆرێنز سیرافینی (di Lorenzo Sirafini) پانتۆڵی ڕەشی كلاسیك بە كەمەری كراوە و لەگەڵ چاكێتی سپی و ڕەش بە پشتێنێكی پانەوە تێكەڵ كردووە، هەروەها ماركەی نیلی لۆتان (Nili Lotan) پانتۆڵی كورتی ڕەش لەگەڵ قەمیسی لە هەمان ڕەنگ و چاكێتی سپی داهێناوە، كە مۆدێكی ناسك و نایاب دەبەخشێت و بۆ هەموو شوێنێك دەگونجێت.

Top