دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار هۆكاری سەرەكی هەڵاوسانی نرخە لەعێراق و كوردستان

دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار هۆكاری سەرەكی هەڵاوسانی نرخە لەعێراق و كوردستان


هەرچەندە نرخی خۆراك و كاڵا لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەتەوە، ئەمەش بۆ وشكەساڵی و ئاستەنگی بەردەم گواستنەوەی كاڵاو كەلوپەكان كە بەهۆی كۆرۆنا و شوێنەوارەكانی دروست بووە ، بەڕادەیەك وای لێهاتووە خواست لەسەر بەرهەمە خۆراكییەكان زیادبووەو لەئاست خستنەڕووی بەرهەمە خۆراكییەكان نیە، بەڵام لەعێراق بەگشتی و بەهەرێمی كوردستانیشەوە بەهای خۆراك بەشێوەیەك رووی لەهەڵكشان كردووە، بووەتە هۆی بێزاری و بارگرانیەكی زۆر لەسەر ئەو هاوڵاتیانەی بە داهاتی مامناوەندو جێگیر ناسراون بەتایبەتی موچەخۆران . وەزیری پلاندانانی عێراق بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكی یە سەرەكییەكانی پشت راست كردەوەو هۆكارەكەی بۆ دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار گەڕاندەوە.

Top