كاتی تووڕەبوون و هەڵچوون بە ئەتەكێت پارێزگاری لە جوانیت بكە

كاتی تووڕەبوون و هەڵچوون بە ئەتەكێت پارێزگاری لە جوانیت بكە

جوانیی خانمان لەوەدایە كە كەسایەتییەكی هێمن و لەسەرخۆیان هەبێت، ڕەنگە زۆر جار دوچاری كەشێكی وا ببنەوە، كە ببێتە هۆی تووڕەبوون و هەڵچوون، بەمەش هەر چەندە جلەكانت جوان بن، یان شێوە و ڕوخسارێكی گەشت هەبێت، بە تووڕە بوونێك جوانی و ناسكیت لەدەست دەدەیت، بۆیە تا دەتوانیت پێویستە ئارامی و لەسەرخۆییت پێوە دیار بێت، هەمیشە لەو كاتانەی تووشی كێشەیەك دەبیت، بۆ ماوەیەك هێمن بە، یان شوێنەكە بەجێ بهێڵە، یانیش گفتوگۆی توند مەكە لەو كاتەی دەزانیت بەرامبەرەكەت تووڕە و توندە، چونكە لەو كاتەدا ناگەیت بە هیچ ئەنجامێك، هەروەها لە كاتی گفتوگۆدا هەمیشە ئاستێكی دەنگت بپارێزە، چونكە بەرزكردنەوەی دەنگت كاریگەری لەسەر كەسایەتیت دەبێت، بۆیە بە هێمنی قسە و پەیامەكەت بە كەسی بەرامبەرت بگەیەنە. جوانیت واتە درەوشانەوە و گەشبینیت، كاتێك كەسێك هەڵەیەك بەرامبەرت دەكات، یان دەیەوێت تووشی كێشەیەكت بكات، كارێك دەكات تا وەڵامت هەبێت، یان تووشی توندی و تووڕە بوونت بكات، بەڵام كاتێك هێمن و لەسەرخۆ بوویت و هەڵچوونت پێوە دیار نەبوو، ئەو كاتە كەسەكە لە پیلانەكەی شكست دەهێنێت، تۆش جوانی و گەورەیی و ناسكیت بۆ دەمێنێتەوە، ئەویش لە داهاتوودا پەشیمان دەبێتەوە، بۆیە هەمیشە هێمن و نەرمونیان بە، تا بە ئەتەكێت كاتی تووڕەبوون و هەڵچوون پارێزگاری لە جوانیت بكەیت.

 

Top