سیستەمی فێنککردنەوەی هەوایی "WindFree™️" چارەسەری هاوچەرخ دابین دەکات

سیستەمی فێنککردنەوەی هەوایی

پێشکەوتنی تەکنەلۆژیی
فێنککەرەوەی هەوایی "WindFree™️" کاردەکات بە پاڵنانی هەوا بە هەزاران کونی بچووک، لە ئەنجامدا هەوایەکی دابەشکراو و نەرمی لێ دەردەچێت کە بە "هەوای جێگیر" ناسراوە. ئەم کونانە بە هارمۆنی کار دەکەن بۆ گەیشتن بە دەردانی هەوای سارد کە بە هێمنی بە هەموو گۆشەکانی ژوورەکەدا بڵاودەبێتەوە. ئەم جۆرە فێنککەرەوەیە ناسراوە بە هێشتنەوەی دەردانێکی ڕێکخراو بەناو یەکەکەدا، کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی ڕێکخستنی پلەی گەرمی شوێنەکە، بەبێ ئەوەی پێویست بکات پلەی گەرمیەکە ڕێکبخەیت، یان یەکەکە بە تەواوی بکوژێنیتەوە.
ڕێگای نوێ و داهێنان لەسەر بنەمای پەروەردە بەرنامەی STEP بەرنامەیەکی فێربوونی ئەلیکترۆنیە کە تایبەتە بە هاوبەشەکانی سیستەمی سامسۆنگ بۆ فێنکەرەوەی هەوایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. و بەرنامەکە لە لایەن تیمی هەوایی سامسۆنگ لە ناوچەکەدا دیزاین کراوە بۆ بەرزکردنەوەی کەلتوری فێربوونی ئەلیکترۆنی و زیادکردنی تێگەیشتنی بەرهەمەکان و باشترکردنی شارەزایی فرۆشتن لە نێوان هاوبەشەکاندا. فێربوونی ئەلیکترۆنی تیشک دەخەنە سەر تایبەتمەندی بەرهەمەکان، لەگەڵ یەکە ناوەکیەکانی فێنککەرەوەی هەوایی "WindFree™️" بە هەموو جۆرەکانیەوە (4way/1way cassette، Wall Mounted) و تایبەتمەندیەکانی بۆ DVM Pro2.0 (بەرنامەی دیزاین و هەڵبژاردنی سیستەمەکانی هەوایی سامسۆنگ).
بەشداربووان پێویستە بە سەرکەوتوویی چوار قۆناغ تەواو بکەن، لەوانە فێربوونی ئەلیکترۆنی، و تاقیکردنەوەیەکی ئۆنلاین ئەنجام بدەن، و بەشداری بکەن لە پێشبڕکێی دیزاینی پرۆژە و پێشبڕکێی پیشاندانی فرۆشتن. و دەستپێشخەری STEP 2021 بووە هۆی زیادکردنی فێربوونی ئەلیکترۆنی بە ڕێژەی 444% لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021. و بەهۆی ئەم ڕاهێنانەوە، هاوبەشەکان بەهرەی پێویستیان بەدەست هێنا بۆ دیزاین کردنی سیستەمێکی نموونەیی بۆ یارمەتیدانیان لە ڕەخساندنی هەلی بازرگانی ستراتیژی.

Top