وەشانی نوێی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4 ئەزموونێکی بێهاوتای مۆبایل

وەشانی نوێی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4 ئەزموونێکی بێهاوتای مۆبایل

وەشانی نوێی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4ی ڕاگەیەنرا، کە بۆ یەکەم جار لە زنجیرەی گالاکسی S21 بەکاردەهێنرێت، لەوانە S21 و S21+ و S21 Ultra. لەگەڵ بژاردەی تایبەتمەندێتی نوێ، و تایبەتمەندی کەسیی نایاب بۆ دەستگەیشتن بە سیستەمی فراوانکراوی بەردەوام لە سامسۆنگەوە، ئەم وەشانە نوێیە یارمەتی دەستەبەرکردنی ئەزموونێکی بێهاوتا دەدات لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکەدا، و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە کۆنترۆڵی زیاتری هەڵبژاردەکانیان بکەن.
ژانگیۆن یۆن جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی سەکۆی بەرنامەکان لە بەشی پەیوەندیەکانی مۆبایلی سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: "لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیە ئێمە پابەندی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ ڕەخساندنی هەلەکان بۆ هەموو کەسێک بۆ گەیشتن بە باشترین ئەزموونی مۆبایل کە هەبێت بە زووترین کات. و باوەڕمان وایە کە وەشانی نوێی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4 ئەم بەڵێنە جێبەجێ دەکات، چونکە نوێترین تایبەتمەندی کەسیی و بەکارهێنانێکی پارێزراوتر بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی دابین دەکات. وە ئێمە لەوێدا ناوەستین، بەڵکو بەم زووانە بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکانی تر دەتوانن سوود لەم وەشانە نوێیە وەربگرن، بۆ دڵنیابوون لە ئەزموونێکی نەرمتر لە هەموو سیستەمەکەماندا".
مۆبایلی گالاکسی ڕەنگدانەوەی ڕێبازەکەتە
وەشانی نوێی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4 یارمەتیت دەدات کە ئەزموونێکی مۆبایلی بەدەست بهێنیت چونکە بەکارهێنەر خۆی تایبەتمەندی دەکات بۆ ئەوەی پێداویستیە تایبەتەکانیان دابین بکات و گوزارشت لە خۆیان بکەن. لەگەڵ کۆمەڵەیەکی تەواو لە تابلۆی ڕەنگی نوێ بۆ هەڵبژاردن لە نێوانیاندا کە دەتوانێت شێوە و ڕووکاری هەموو شتێک بگۆڕێت لە شاشەی سەرەکیەوە بۆ ئایکۆنەکان و لیستەکان و دوگمەکان و وێنەی پشتەوە. هەروەها کۆمەڵەیەک کەرەستەی بچووککراو هەیە کە دووبارە وێناکراونەتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاستێکی قوڵتر لە تایبەتکردنی هەڵبژاردە دڵخوازەکان، بۆ ئاسانکردنی دانانی جێپەنجەی تایبەتی خۆت بۆ سەر ئەزموونی مۆبایلە زیرەکەکە. و دەتوانیت بە ئاسانی گوزارشت لە خۆت بکەیت بە بوونی کۆمەڵەیەکی هەمەجۆر لە هێمای ئیمۆجی و وێنەی جۆری GIF و گوزارشتەکان کە ڕاستەوخۆ لە تەختەکلیلەکەوە بەردەستن.

ئاسایش و سەلامەتی یەکەمینە
سامسۆنگ تێدەگات کە تایبەتمەندی دەبێت لەگەڵ ئاسایش و سەلامەتی بەهێزدا بێت. بۆ ئەم هۆکارە لە وەشانی نوێی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4 نوێترین تایبەتمەندی پاراستن و سەلامەتی پێشکەش دەکات، بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت ئەو شتە هەڵبژێرێت کە بیانەوێت هاوبەشی پێبکات یان بیپارێزێت بۆ خۆی. بە ئاگادارکردنەوەی تۆ کاتێک بەرنامەیەک هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بە کامێراکەت یان مایکرۆفۆنەکەت، بۆ بەشی تایبەتی نوێ کە هەموو ڕێکبەندەکان و کۆنترۆڵەکان لە شوێنێکی گونجاو بە بەکارهێنانی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4 تێکەڵ دەکات، بەمەش چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ڕێکبەندەکانی تایبەتێتی ئاسانتر دەبیت.
گرێدان بەسیستمێکی فراوانەوە
وەشانی نوێی ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4 یارمەتیت دەدات بۆ وەرگرتنی زۆرترین سوود لە سیستەمی فراوانکراوی نایابی ئامێرەکانی سامسۆنگ و بەرنامەکانی دەرەوەی سامسۆنگ لە پێناو ئەزموونێکی زۆر بەهێزتر.
کاری هاوبەشی سامسۆنگ لەگەڵ سەرکردەکانی تر وەک گووگڵ مسۆگەری ئەزموونێکی نەرمتر دەکات لە کاتی بەکارهێنانی بەرنامە و خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم کە پەسەندە لات. ئەمە مانای ئەوەیە کە دەتوانیت چێژ لە بەرنامەکان وەک Google Duo وەربگریت کە پەیوەندی ڤیدیۆیی بە کواڵیتی بەرز لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت دابین دەکات.
ئەگەر تۆ زنجیرەی گالاکسی Z، یان کاتژمێری گالاکسی یان تابلێتەکانی گالاکسی بەکاردێنیت، ئەوا ڕووکارێکی یەکگرتووت دەست دەکەوێت لە ناو ئامێرەکانتدا، وە دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە پەیوەستیان بکەیت.

بەردەستبوون
لە 15ی تشرینی دووەم بەردەست دەبێت، وە بەم زووانە بەردەست دەبێت لەسەر زنجیرەی گالاکسی S و ئامێرەکانیNote ی پێشوو، هەروەها زنجیرەی گالاکسی Z، زنجیرەی A زنجیرەی تابلێتەکان. ئەم تەیبەتمەندیە بە نوێکردنەوەی بەرنامەی نوێی زنجیرەی گالاکسی کارا دەبێت کە لە ئەمڕۆوە، بەکارهێنەران دەتوانن چێژ لە تایبەتمەندیە تەندروستیە باشکراوەکان و ڕوخساری نوێ بۆ کاتژمێرەکانیان وەربگرن.
-

Top