بارسێلۆنا هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ى هالاند
بارسێلۆنا هه‌موو هه‌ولێك ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ى هالاند
به‌پێى هه‌واڵى راگه‌یاندنه‌كان هالاندی یاریزانى برۆسیا دۆرتمۆند و هه‌ڵبارده‌ى نه‌رویژ له زستانى ئه‌مساڵ ریزى یانه‌كه‌ى له خولى ئه‌ڵمانیا جێ ده‌هێلێت و ئه‌گه‌رى زۆره بچێته خولى ئیسپانى، له ماوه‌ى رابردوو هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى بارسا و ریال مه‌درید و مان سیتى شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و یاریزانه‌یان ده‌كرد ۆ هێنانه ریزى یانه‌كانیان، به‌پێێ هه‌واڵى سكاى سپۆرتس هالاند ده‌چێته خولى ئیسپانى چونكه ته‌كنیكیى یارى كردنى ئه‌و یاریزانه زیاتر له خولى ئیسپانى نزیكه و به تایبه‌تیش هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ى خولى ئیسپانیا ریال و بارسا گرنگى به‌هاتنى ئه‌و یاریزانه ده‌ده‌ن، ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا هه‌نگاوى هێنانى ئه‌و یاریزانى ده‌ست پێ گردوه كه خوان لاپۆرتا سه‌رۆگى یانه كه‌تالۆنیه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رىى كاره‌كانى ئه‌و یاریزانه كۆبووته له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و یاریزانه، به‌ڵام ره‌نگه گرفته داراییه‌كانى یانه‌ى بارسا هێنانى ئه‌و یاریزانه بۆ ریزى تیپه‌كه دوابخات نه‌توانن خه‌ونه‌كه‌یان بكه‌نه راستى.
كارزان كانه‌بی