لێژنەی قەرەبووكردنەوەی دارایی كۆیت بەمنزیكانە دادەخرێت

لێژنەی قەرەبووكردنەوەی دارایی كۆیت بەمنزیكانە دادەخرێت

ساڵم زەمانانی باڵێۆزی كوەیت لەعێراق لەمیانەی سەردانێكیدا بۆ پارێزگای ئەنبار ئاماژەی بەهەموو ئەو هاوكاریی و یارمەتیانەی وڵاتەكەی دا كە لەساڵی 2003 ەوە پێشكەش بەعێراق كراوە ، ئەمەش دوای ئەوەی كوەیت تەرخانكردنی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ پارێزگا زیان لێكەوتووەكان یداعش تەرخان كرد ، هەروەها ئاماژەی بە پەیمانەکانی گۆنگرەی کوێت كرد كە تاوەکو ئێستا کاری پێدەکرێت، کە ملیارێک دۆلاری بۆ دووبارە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و ملیارێک دۆلاری دیکەی بۆ وەبەرهێنان تەرخانکرد.
لەبارەی دۆسیەی قەرەبووکردنەوە، زەمانان گوتی، عێراق پابەندبووە بە دانەوەی سەرجەم قەرەبووەکان و لە داهاتووێکی نزیکدا لیژنەی قەرەبووکردنەوەی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دۆسیەکە بە تەواوی دادەخات.

Top