دوای ماوەیەك بێدەنگی (كامەران عومەر) گەڕایەوە

دوای ماوەیەك بێدەنگی (كامەران عومەر) گەڕایەوە

دوای ماوەیەك بێدەنگی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (كامەران عومەر) بە بەرهەمێكی نوێی گۆرانی گەڕایەوە .

هونەرمەند كامەران عومەر گۆرانییەكی نوێی بەناوی(ئازاری روح) بڵاوكردەوە, ئەم بەرهەمە كە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكرایەوە كامەران عومەر خۆی ئاوازەكەی ئامادەكردووەو (تەها حاجی مەحمود) تێكستەكەی نووسیوەتەوە, هەروەها (كاروان باڵەبان) موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە .

كامەران عومەر یەكێكە لە هونەرمەندە دیارەكانی كوردستان و ماوەی 40 ساڵ دەبێت كە لە نێو هونەری گۆرانی دەركەوتووەو تاوەكو ئێستا بەردەوامە, هەروەها خاوەنی 15 ئەڵبۆمی گۆرانییەو هەوادارێكی زۆری هەیە .

ئاسۆ كاكەیی

Top