لە2021 بۆ هەرێمی كوردستان 107 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەكراوە

لە2021 بۆ هەرێمی كوردستان 107 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەكراوە

ئەمساڵ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لەهەرێمی كوردستاندا بەراورد بەساڵانی رابردوو زۆر زیادیكردووە، بەڕادەیەك بەراورد بەساڵی 2019 زیاتر لە 7 هەزار ئۆتۆمبێل زیادیكردووە. هەڵكشانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بەهۆی خواستی زۆری هاوڵتیانەوە دێت بۆ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز ، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پێیشەسازی جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە ئاسانكاریی بۆ هاردەكردنی ئۆتۆمبێل هۆكاری بەرز بوونەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكانە بەرادەیەك مۆڵەتی هاودرەكردنیان بە 900 كۆمپانیا داوە. زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان بەشێكی زۆری بۆ شارەكانی موسڵ و ناوەڕاستی عێراق و تەنانەت خوارووی عێراقیش دەنێردرێت. زیادبوونی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل سەرەڕای ئەوەی هەواڵێكی باشە هاوكات دەبێتە هۆی زیادبوونی قەرەباڵغی و دروستبوونی چەنچاڵی و ئاستەنگ دروستبوون بۆ هاتوچۆ

Top