تایبەتمەندییەکانی کاتژمێرە سمارتەکان زیاد دەبێت

تایبەتمەندییەکانی کاتژمێرە سمارتەکان زیاد دەبێت


کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لەسەر باشترین خزمەتگوزار بۆ زۆرترین خەڵک . ئەمەش پابەندی ئێمەیە بۆ دابینکردنی پشتگیری بەردەوام بۆ بەرنامەکان بۆ مۆدێلەکانی پێشووی کاتژمێری گالاکسی. بۆیە ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 4 بەردەستە بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی مۆبایلی ئاست بەرز بۆ بەکارهێنەرانی گالاکسی. لە ئێستاوە واتە لە ١٥ی تشرینی یەکەم وەشانێکی نوێ بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی کاتژمێری گالاکسی و کاتژمێری گالاکسی Active و کاتژمێری گالاکسی Active2 و کاتژمێری گالاکسی 3 بۆ چێژ وەرگرتن لە تایبەتمەندییە نوێیەکان لە ڕوخساری نوێی کاتژمێر بۆ زیاتر تایبەتکردنی ئەزموونی کاتژمێرە زیرەکەکەیان
لە خوارەوەدا تایبەتمەندیە نوێیەکانی دەخەینەڕوو:

یارمەتی وەرگرە بە هەستکردنی پێشکەوتوانە بۆ کەوتن، دیزاین کراوە بۆ ناسینەوەی کەوتنی سەخت کاتێک بەکارهێنەرەکە دەجوڵێت، کاتێک چالاکیەکی جەستەیی ئەنجام دەدات، وەک ڕاکردن. و زیادکردنی بۆ کاتژمێری گالاکسی Active2 و کاتژمێری گالاکسی 3، وەشانی نوێ بژاردەت دەداتێ بۆ هەڵبژاردنی هەستیاریی زیاتر بۆ دۆزینەوەی کەوتنەکان-تەنانەت لە ساتی وەستانیشدا تایبەتمەندی هەستکردن بە کەوتن کارادەبێت.کە کەوتنێک هەستی پێکرا، کاتژمێرەکەت ئاگادارکردنەوەیەکی SOS دەنێرێت بۆ کەسە لە پێشتر دیاریکراوەکان ، وا دەکات کە بەکارهێنەرەکە یارمەتی پێویست وەرگرێت بە زووترین کات. ئەمە یارمەتی پاراستنی خۆت و کەسە خۆشەویستەکانت دەدات تا پارێزراوتربن.
وەرزش کردن لەگەڵ هاوڕێیان بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی نوێکراوەی بەرەنگاربونەوە بە شێوەی گروپ
هانت دەدات بۆ ڕاهێنان لەگەڵ هاوڕێیان یارمەتیت دەدات کە بە جۆش و خرۆشی بمێنیتەوە بە پەیوەندی بەردەوام و ڕاهێنانکردن پێکەوە. ئێستا دەتوانیت هاورێکانت و ئەندامانی خێزانەکەت زیاد بکەیت بۆ ئەم بەرەنگاریە.


تێگەیشتنێکی گشتگیرتر لەبارەی تەندروستیتەوە بەدەستبهێنە

زنجیرەی کاتژمێری گالاکسی کۆمەڵێکی فراوانی لە تایبەتمەندییەکانی چاودێریکردنی تێکڕای لێدانی دڵ و پێوانەکردنی ئاستی ئۆکسجین لە کاتی خەودا بۆ بەڕێوەبردنی دڵەڕاوکێ.لەگەڵ پێوانی پەستانی خوێن(BP) و چاودێری کارەبایی دڵ (ECG) لە بازاڕە تێگەیشتنێکی گشتگیرتر بەدەست بهێنن بۆ تەندروستیان.

ڕووکاری کاتژمێری نایاب

ڕووکاری کاتژمێرەکان ڕێگایەکی ئاسان و ساکارن بۆ ئەوەی کاتژمێری گالاکسیەکەت ڕەنگدانەوەی شێوازی تایبەتی تۆ بێت. ئێستا، دەتوانیت چێژ لە 10 ڕووکاری نوێی کاتژمێرەکان وەربگریت کە یەکەم جار لە کاتژمێری گالاکسی ڕاگەیەندرا. لە ژمارەی گەورە و ڕوون بە ڕەنگی تێر و ڕووکاری چالاکەوە، بۆ کلاسیکی کەم وێنە - بژاردەی زیاتر مانای ئازادی زیاترە بۆ گوزرشت کردن لە خۆت.

هەندێک لە ڕووکارە نوێیەکانی کاتژمێرەکە دیزاین کراون بۆ ئەوەی بتوانیت هەنگاوێکی زیاتر لە بەکەسایەتیکردنی کاتژمێرەکە بنێین. هەڵبژاردنی ئەم ڕووکارانەی کاتژمێرەکە یارمەتیت دەدات کە پاشەبنەمای جیاواز یان ڕەنگی جیاواز بۆ تێکست هەڵبژێریت، لە کاتێکدا ڕووکاری ئاژەڵان ڕێگەت پێدەدات لە نێوان بوونەوەرە جوڵاوە ڕەنگاوڕەنگەکانی وەک مەیمون و کەروێشک و مەڕ یان پشیلە هەڵبژێریت.

Top