1 ملیۆن تەلەفزیۆنی The Frame دەفرۆشێت لە ساڵی 2021

1 ملیۆن تەلەفزیۆنی The Frame دەفرۆشێت لە ساڵی 2021

 


ئەمڕۆ فرۆشتنی زیاتر لە 1 ملیۆن دانەی لە تەلەفزیۆنی "زە فرەیم" "The Frame" لەم ساڵدا ڕاگەیاندرا و بووە یەکەم ئامێری سامسۆنگ بە فرۆشتنی 1 ملیۆن دانە لە یەک ساڵدا لە کۆمەڵەی تەلەفزیۆنەکانی " ڵايف ستایل" Lifestyle. وە چاوەڕێ دەکرێت کۆی فرۆش لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەم ئامێرە لە ساڵی 2017ەوە تا کۆتایی ئەمساڵ 2 ملیۆن دانە تێپەڕێنێت، ئەمەش بەهۆی زۆری داواکاری لەسەری لە بازاڕەکانی ئەمریکای باکوور و ئەوروپا.
سیمۆن سۆنگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی فرۆشتن و بازاڕگەری لە بەشی شاشەی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند: "ئێمە "زە فرەیم" بەرهەمێکە کە شێوازی ژیان باشتر دەکات بە دیزاینەکەی و ژیانی بەکارهێنەران دەوڵەمەند دەکات بە کۆمەڵێکی فراوان لە بەرهەمە هونەریەکان. بۆیە بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوای ڕێگاکان بۆ دەوڵەمەندکردنی شێوازی پیشاندانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێگای نوێ بۆ پێداویستی و ئارەزووە بەردەوامەکانی بەکارهێنەران. ئێمە هەمیشە خەریکی کاری هاوبەشیین لەگەڵ مۆزەخانەکان و پێشانگاکان و هونەرمەندە نوێیەکان بۆ پێشکەشکردنی کۆمەڵەیەکی زۆر فراوانتری کۆکراوەی وێنەکان لە فرۆشگا هونەرییەکان".
تێکەڵکردنی شێوە و کار لە دیزاینێکی نوێکاردا
"زە فرەیم" بەناوبانگترین مۆدێلە لە نێوان کۆمەڵەی تەلەفزیۆنەکانی "ڵايف ستایل"ی سامسۆنگ. و لە سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە لە ساڵی ٢٠١٧، دیزاینی ئامێرەکە و تایبەتمەندیەکانی و قەبارەکانی بەردەوام لە پەرەسەندندایە، تا ببێتە ڕەنگدانەوەی خواستی گۆڕاوی بەکارهێنەران و پێویستیەکانی شێوازی ژیانیان.
بابەتی خۆشی ناوماڵەوە بەردەوام داواکاری لەسەرە لەگەڵ داواکاری زیاتر لەسەر شاشەکان، بۆیە بووەتە یەکەم لە ئامێرەکانی ناوماڵەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی دیزاینی ناوخۆیی ناوماڵەکان و ئەم ئامێرە بە تەواوی ئەم ئاڕاستانەی نزیک کردۆتەوە بە پێشکەشکردنی تێکەڵەیەک لە شێوە و کارکردن، کە بووە هۆی زیادبوونی فرۆشتنی کۆمەڵەکە.
نوێکاریەکانی کوالێتی وێنە پشتگیری لە ئاڕآستەکانی کڕیارانی سامسۆنگ دەکەن بۆ زیاتر باشترکردنی هەموو وەشانە نوێیەکانی ئەم ئامێرە. و لە ساڵی 2020 سامسۆنگ تەکنەلۆژیای وێنەی QLED زیاد کرد بۆ پێشکەشکردنی وێنەی زیندووتر. ئامێرەکە هەروەها هەستەوەری درەوشانەوە لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی ئاستی خۆی ڕێکبخات بە پێی ژینگەی دەوروبەر، بۆ ئەوەی بینەران بتوانن بە تەواوی چێژ لە وێنە و ڤیدیۆ باشکراوەکان وەربگرن. لە مانگی تەمموزی 2021، سامسۆنگ وەشانێکی 85 ئینچی ڕاگەیاند، کە ئێستا لە پێنج قەبارەی جیاوازدا بەردەستە: (32، 55، 65، 75 و 85 ئینچ) بۆ دابینکردنی جۆرەها شێوازی ژیان.
لە ساڵی 2021 تەلەفزیۆنەکە دەرکەوت بە چوارچێوەیەکی باریکی 24.9 میلم بە نزیکەی نیوەی پانی مۆدێلی ساڵی ڕابردووی بوو، کە جوانی بۆ شوێنەکان زیاد دەکات لەگەڵ لێوارەکانی بە بوونی ڕەنگی جیاواز بۆ چوارچێوەکەی.
بەکارهێنەران دەتوانن چوارچێوەیەکی گونجاو هەڵبژێرن وەک چوارچێوەیەکی تەختی سپی یان تەختەی ساجی یان قاوەیی و لێوارێکی بریقەدار بە ڕەنگی سپی یان سووری خشتی. تەلەفزیۆنەکە دەتوانێت لەسەر هەڵگرێک یان لەسەر دیوارێک جێگیر بکرێت بۆ پیشاندانی وێنەکان یان لەسەر هەڵگرێکی ستۆدیۆیی کە بەم دواییانە ڕاگەیەندرا.
بابەتی رێکخراو
جگە لە دیزاینە بێوێنە و هاوچەرخەکەی، تەوەری ئەم ئامێرە پیشاندانی فرۆشگا هونەریەکەی کە سەکۆیەکی هونەرییە کاتێک بەکارهێنەران هیچ بابەتێک لەسەر ئامێرەکە نابینن و دەتوانن شێوازی ژینگەیی دەوروبەر بەکاربهێنن بۆ هەڵبژاردنی کاری هونەری لە فرۆشگاکە، و دواتر بەم شێوەیە، شاشەکە توخمێکی بەشدارە لە دەوڵەمەندکردن و جوانترکردنی.
فرۆشگاکە زیاتر لە 1500 کاری هونەری پێشکەش دەکات لە مۆزەخانە و پێشانگای بەناوبانگی جیهانەوە، وەک مۆزەخانەی هێرمیتاگی ڕووسیا، لۆڤەر لە فەڕەنسا و مۆزەخانەی پرادۆ لە ئیسپانیا. سامسۆنگ لە ڕێگەی هاوبەشیەکانی ترەوە، کارەکانی فرۆشگاکەی فراوان کردووە بۆ ئەوەی بەرهەمی هونەری بێهاوتای هونەرمەندانی داهێنەری سەرانسەری جیهان بگرێتەوە، وەک "ماگنۆم فۆتۆس"، کە کۆمەڵێک ڕۆژنامەوانی فۆتۆگرافەری نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێت و بەم دواییانە هاوبەشی کاریکرد لەگەڵ کۆمەڵەی فۆتۆگرافەریی هونەری "یەلۆ کۆرنەر" بۆ پێشکەشکردنی کارە هونەریە زیندووەکان بۆ سوود وەرگرتن لە کواڵیتی وێنەکانی QLED کە ئەم ئامێرە نیشانی دەدات. لە ڕێگەی ڕێکخستنێک کە پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت وەشانی ساڵی 2021ی ئامێرەکە دەتوانێت شێواز و خواستەکانی بەکارهێنەران شیبکاتەوە و هەروەها پێشنیاری کاری هونەری نوێ بکات.
وەشانی 2021 بە شێوەیەکی بەرچاو توانای هەڵگرتنی زیاتر پێشکەش دەکات کە دەگاتە 6 گێگابایت، بە بەراورد لەگەڵ وەشانەکانی پێشوو کە توانای هەڵگرتنی 500 مێگابایتی دابین کردبوو.بەڵام ئێستا دەتوانیت 1200 وێنە بە کوالێتی 4K هەڵبگرێت، وە هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن کاری هونەری زیاتر هەڵبژێرن بۆ گەیشتن بە پێشانگاکانی خۆیان.

Top