بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە ئامادەی یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق دەبێ

بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە ئامادەی یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق دەبێ

لەسەر داوەتی باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە قاهیرە شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی قاهیرە لە وڵاتی میسر ئامادەی ئێوارە ئاهەنگێکی پێشوازی بوو کە لە لایەن باڵوێزخانەی عێراقی لە قاهیرە سازکرابوو بە ئامادە بوونی چەندین باڵوێز و نوێنەری وڵاتان و سیاسەتمەدار و راگەیاندکار بەبۆنەی یادی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی ١٩٢١ هاوکات لەگەڵ ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی لە کۆمکاری عەرەبی لە وتەیەک وێرای بەخێرهێنان و سوپاسی ئامادە بووان باسی لە چۆنیەتی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق و ساتە جیاجیاکانی عێراق پێیدا تێپەریوە لە درێژی ئاخاوتنەکەی باسی لە دوای رزگارکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ کرد و ئاماژەی بە ئازادی و فرە حزبی کرد لە دوای تاکە حزبی و نەبوونی ئازادی، هەروەها باسی لە ئازایەتی پیاوان و ئافرەتانی عێراقی هەر لە زاخۆ تا بەسرە کرد لە جەنگی دژ بە تیرۆر و بەرپەرچدانەوەی داعش .
ئەمە و لە پەراوێزی ئەو یادە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر چاوی کەوت بە چەندین دیبلۆمات و سیاسەتمەدار و راگەیاندکار لەوانە باڵوێزی سعودیە بەرێز ئوسامە ئەلنەقلی، باڵوێزی سودان بەرێز محەمەد ئەلیاس، باڵوێزی جیبۆتی بەرێز ئەحمەد عەلی بڕی ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی میسر و نوێنەری هەمیشەی میسر لە کۆمکاری عەرەب باڵوێز محەمەد ئەحمەد ئەبو ئەلخیر و چەندین کەسایەتی دیکە لە میانەی ئەو دیدارانە باسی کە رەوشی ئەمرۆی عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی و تێروانینی جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی بۆ چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکان هەروەها ئاماژەی بەتەبایی و پێکەوە ژیان و ئارامی و سەقامگیری کوردستان کرد

Top