ڕووسیا نیگەرانە لە فراوانكردنی هاوپەیمانێتیی ناتۆ

ڕووسیا نیگەرانە لە فراوانكردنی هاوپەیمانێتیی ناتۆ

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە كە  لە ماوەی پەیوەندییەكی ڤیدیۆییدا، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆبایدن کردووە كە بەڵێنێكی تۆكمەی پێ بدات، بەوەی كە  لەڕووی ئاسایشەوە ڕێگە نەدرێت هاوپەیمانێتیی ناتۆ فراوان بکرێت.

 

ئاژانسەكە زیاتر ئاماژەی بەوە كردووە كە پوتین گوتوویەتی هاوپەیمانێتیی ناتۆ توانا سەربازییەکانی خۆی لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا زیاتر کردووە، ئەمەش دەبێتە مەترسییەكی ڕوون و ئاشكرا بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی  وڵاتی ئۆکرانیا.

 

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی ڕووسیا ئاماژەیان بەوەداوە گەشەکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هاوپەیمانێتی ناتۆ و ئۆکرانیا و ئەگەری ئەوەی هاوپەیمانێتیەکە کۆمەڵێک موشەک لە ئۆکرانیا دژی ڕووسیا جێگیر بکات مایەی مەترسییەو هێڵی سوورە و مۆسکۆش بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادات ببەزێندرێت.

 

 

Top