سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد و فیدراسیۆنەکانی ئەندام دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد و فیدراسیۆنەکانی ئەندام دەکات

رۆژی دووشەممە ٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد و فیدراسیۆنەکانی ئەندام لەو کۆنفیدراسیۆنەدا کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد لە هەولیر کرد و، ھەروەھا پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی لە دەستەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ڕێکخستن و هەماهەنگیی زیاتر لەناو ڕەوەندی کورد لە تاراوگە. هەروەها لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دۆزی نەتەوەی کورد لەسەرووی بەرژەوەندی حزب و کەسایەتیەکانە و حزب تەنیا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی ئامانجێکی گەورەتر.

لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پەیامی ئاشتیخوازی گەلی کورد کردەوە و داواشی کرد کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی ببێتە ھۆکارێکی کاریگەر بۆ ناساندنی جینۆساید و ئەو زوڵمەی دەرھەق میللەتی کورد کراوە. سەرۆک بارزانی رۆشناییشی خستەسەر مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و ئیرادەی گەلی کورد لە پێناو مانەوەو بەرگریکردن لە ناسنامە و خەبات لە دژی زۆرداری. هەروەها سوپاسی ڕەوەندی کوردی کرد کە لە دوورە وڵاتەوە ھەمیشە پاڵپشتی داوا رەواکانی گەلەکەیان بوونە لە قۆناغە جیاجیاکاندا.

Top