باشترین ماسك بۆ سەفەر بە فڕۆكە

باشترین ماسك بۆ سەفەر بە فڕۆكە

پەتای كۆڤید19 كاریگەریی نێگەتیڤی توندی كردە سەر سەفەر بە فڕۆكە و زیانی زۆری بە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و هێڵە ئاسمانییەكان گەیاند، ئێستا سەفەر بە فڕۆكە خەریكە وەكو پێشان دەست پێ دەكاتەوە، بەتایبەتی پاش بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆڤید، بەڵام پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە هێشتا پێویستە لەكاتی سەفەر بە فڕۆكە، ماسك بەكار بهێنرێت، ماسكی گونجاو بۆ سەفەر بە فڕۆكە پێویستە كە توانای فلتەركردنی بەرز بێت و، دەم و لووت بە تەواوی و دروستی دابپۆشێت، واتە هیچ بۆشاییەك لە دەوری تەنیشتەكانیدا نەمێنێت، بەمەبەستی ڕێگرتن لە گەیشتنی هەوای فلتەرنەكراو بە دەم ولووت، لە هەمان كاتدا پێویستە كە هەناسە قورس نەكات و لاستیكەكانی زۆر توند نەبن كە ببێتە هۆی ئازار و نارەحەتیی پشت گوێ و گوێیەكان. تێستكردنی ماسك بەر لە سەفەر گرنگە بۆ دڵنیابوون لەم خاڵانەی كە باس كران، چونكە لەوانەیە كە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لە ناو فڕۆكەدا ماسك ببەستیت، بەتایبەتی ئەگەر سەفەرەكەت دوور بێت، هەموو كەسێك بۆ زیاتر دڵنیابوون لە خۆپاراستن لەكاتی سەفەر بە فڕۆكە، دەتوانێت كە دوو ماسك لەسەر یەكتر ببەستێت، واتە ماسكێكی پزیشكیی دیسپۆزەبل Disposable mask لە ژێرەوە و ماسكێكی قوماش Cloth mask لە سەرەوە، لەگەڵ دڵنیابوون لەوەی كە دەم لووت بە تەواوی و دروستی داپۆشراون.

Top