لەم ڕۆژانەدا كەشتییەكی بارهەڵگری دیكەی نەوتی ئێران دەگاتە وڵاتی فەنزەویللا

لەم ڕۆژانەدا كەشتییەكی بارهەڵگری دیكەی نەوتی ئێران دەگاتە وڵاتی فەنزەویللا

لە چوارچێوەی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و فەنزەویللا، سەرچاوەیەك بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە كە  لەم  چەند ڕۆژەی دادێ کەشتییەکی بارهەڵگری سووتەمەنیی ئێران بەرەو فەنزەویللا بەڕێ دەكەوێت و لە كۆگاكانی کۆمپانیایەکی نەوتی حکومەتی فەنزەویللا لە بەندەری سەرەکیی بەتاڵی دەكات.

 ڕۆیتەرز دەشڵێت كە بەرپرسێك لە حزبی سۆسیالیستی فەنزەویللا ئاماژەی بەوە كردووە کە كۆی ئەو گازە سروشتی و چڕكراوەی تا ئێستا گەیشتووەتە وڵاتەكەی پتر لە دوو ملیۆن بەرمیل دەبێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە هەر دوو وڵاتی ئێران و فەنزەویللا  كەوتوونەتە ژێر گەمارۆکانی ئەمەریکا، لە سەرەتای ئەم ساڵدا ئەو دوو وڵاتە لە ڕێی كۆمپانیاكانی نەوتی حكومەتەوە ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕکردنیان مۆر کرد و ئەمەش چوارەمین باری ئێرانە کە دەگاتە ئەو وڵاتە.

بە درێژایی ئەم چەند مانگەی ڕابردوو، ئێران نزیكەی پێنج ملیۆن بەرمیل گازی چر و خەستکراوی گەیاندووەتە کۆمپانیای پێترۆلۆس دو فەنزەویللا لە لای خۆشیەوە  ئێران زیارت لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە فەنزەویللا بەدەست گەیشتووە.

لە ساڵی 2019 ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سزای بازرگانی بەسەر کۆمپانیای پێترۆلۆس دو فەنزەویللا و کۆمپانیا لاوەکییەکانی سەپاند و ئەم سزایەش کڕینی نەوتی خاوی لە لایەن واشنتۆنەوە قەدەغە کرد.

Top