داعش دەبێت بەهزریش رووبەڕووی ببینەوە

داعش دەبێت بەهزریش رووبەڕووی ببینەوە

ئەگەر ئەمڕۆ گفتوگۆی گەرم لەجیهاندا چۆنیەتی هاریکاری کردنی جیهانە پێکەوە لە چارەسەروو رووبەڕوبونەوەی  کێشە جیهانیەکانی وەک گەرم بوونی  کەش  وئاوهەوا و رێکخستنی'ئایتی و ئەی ئای و کرۆنا '،ئەوا کێشەیەکی لەوانە مەترسیدارتر داعش و ئەو دوژمنە شاراوەیە کە زیانە مادی ومرۆیی و مەعنەویەکانی لەوانە زیاتر نەبێت کەمترنیە. چونکە ئەمڕۆ جەنگەکەجەنگی بەتەنها نەتەوەو ناوچەي و وڵاتێک نیە.بۆمبێکە هەررۆژە لەشوێنیکدا تەوقیت دەکرێت بۆ تەقینەوە. دوژمنێک بەدەموچاوێکی نادیار و وەک شەبەح هەرجارە لەشوێنێک خۆی پیشاندەدات.ناتوانینن بڵێن دوژمنی کەسێکمانەو هی ئەوی ترمان نیە هەمومان لەئەگەری بوون بەقوربانی ئەوداین رۆژێک لەرۆژان. من ناچمە سەر ئەوەی کە هێرش و کارە تیرۆرستیەکانی ئەوان لەهەرشوێن و جارێک کێ و بەچ ئامانجێک دەجوڵێنرێت.بەڵام لەوێوە قسەدەکەین هەموومان وەک تاک،وەک نەتەوە وەک وڵات وەک جیهان دوژمنێکی شاروەمان هەیە و لەخاڵێکدا رەنگە رێ بەهەریەکەمان بگرێت و کۆتایمان پێ بهێنێت.بۆیە ئەمە دەبێت بەهەمووان  هەموو تەکنەلۆجیاو تەکنیکە پێش کەوتوو چەک و تاکتیکە نوێیەکان بخەینەگەڕ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی. جگەلەوەش داعش مەترسیەکەی لەوەدایە  هزرەو بیرەو جگە لەکارە تیرۆرستیەکانی ئیش لەسەر بەرهەم هێنانی بیری توندڕەوی  و داعشی دەکات وسودیشی لەتەکنەلۆجیای سەردەم بینیوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەوبیرە،  ئەوکەسانە بەکاردێنێت وئیشیان لەسەردەکات کە ژینگەی ژیان و بیرکردەنەوەیان خوازراوە بۆئەوەی رۆژێک لەرۆژان ئەوانیش بچنە ناو ریزەکانی داعشەوە،ئەتوانم بڵیم داعش هەرکەسێکە هزری داعشی هەبێت.بۆیە جگە لەرووبەڕووبونەوەی چەکداری رووبەڕووبونەوەی فیکریشی دەوێت،کاری دەوێت ئێمە چۆن بیری توندرەوی کاڵ کەینەوە ودەستکاری ئەوهۆکارانەش بکەین لەوڵاتدا کە ژینگەی دروست بوونی بیری توندرەوی فراوان دەکەن ،هەرلە راگەیاندن و گەیمەکان و قەیرانەکان و سۆشیاڵ میدیاو ئینتەرنێت کە ئەمڕۆ بونەتە شوێنێکی بەرفراوانی بڵاوبونەوەی هەواڵ و چالاکیەکانی داعش. مەخابن لەم لاشەوە لەم هەرێمەدا هەریەکەمان بەگوتارێکی جیاواز و روماڵێکی جیاواز وەک تاک وەک پارت و گروپ و راگەیاندنەکانمان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و لەبری یەک خستنی خەمەکانمان و هاوبەشی لەئازاری قوربانی  وکەس وکاری قوربانیەکان هێشتا بە بیرێکی ململانێی سیاسیەوە مامەڵەيی لەگەڵ دەکەین و وادەزانین دوژمنی یەکێکمانەو هی ئەوی ترمان نیە ئەمەش هەرگرفتی هزریە کەلای ئێمەش دروست بوە.وەک چۆن بینیمان بەداخەوە لەم چەند رۆژە سۆشیاڵ میدیا لەبری روبەڕوبونەوەی هەریەکەمان لەشوێنی خۆی لەبەرامبەر کارە تیرۆرستیەکان  خەریکی ماڵ بەش کردن بووین ،هەندێکیش وەک هەمیشە پەنامان بۆ جنێو ناوزڕاندن بەکەس وکاری قوربانیەکان بردبوو. ئەمانە نەک تەنها هەوڵەکانمان بۆ رووبەڕوبوەنوە پەرتەوازە دەکات بەڵکو خزمەت بە داعش دەکات و بیری توندرەوی و داعشی دەچێنێت وزیاتر پەیمان پێ دەبات.نۆرمی ئەم دوژمنە ئەوەیە چونکە هەرجارە لەبەرگێکدا و لەدەموچاوێکدا خۆی پیشان دەدات و هزریشە بەتەنها کردار نیە بۆیە رەنگە جیهان زۆریبوێت تا لەکۆڵی خۆیبکاتەوە ئەگەر تەواوی هەوڵە تەکنیکی و تاکتیکی و چەکداری و هزری و راگەیاندنەکان نەخاتە کار.لەئاستی هەرێم و عێراقیشدا دەبێت ئەم هارریکاریە هەبێت و ناکۆکیەکانی تر وەلانرێت.چونکە سروشتی تۆوی داعش وایە لەشوێنی بۆشایە سیاسی و ئیداری و ململانێکان  و قەلەقی هاوڵاتیان چەکەرە دەکات و خۆی پەنا دەدات.تا ئەوژینگەیەی لی تێک نەدرێت ئاسان نیە بێ خەم بوون لێی.

Top