وێنەگرێك كچان وەك ساڵۆن ڕازاوە دەكات

وێنەگرێك كچان وەك ساڵۆن ڕازاوە دەكات

 ئافرەتان بۆ كاری ڕازاندنەوە و جوانكاری هەمیشە ڕوو لە ساڵۆن و سەنتەرەكانی جوانكاری دەكەن، بەڵام ئەمجارەیان وێنەگرێك شوێنی ساڵۆنەكانی گرتووەتەوە، ئەویش هەڵساوە بە جوانكردنی خانمان. ئەو وێنەگرە بەریتانییەیە كە ناوی (كریسی سپاركس)ـە، تەمەنی (33) ساڵە، بیرۆكەی خزمەتكردنە بەوانەی خۆیان پێی جوان نییە، یان خۆیان فەرامۆش كردووە، بە تایبەت ئەو خانمانەی كێشە و گرفتیان هەیە، یان خەریكی ئیش و كارن، ئەویش دوای جوانكاری و ڕازاندنەوە ئەنجا جەلسەیەكی وێنەگرتنیان بۆ دەكات، كارە ناوازەكەی كریسی لەوەدایە كە شێوە و ڕوخساری ئەو ئافرەتانە بە ڕادەیەكی زۆر دەگۆڕێت، تەنانەت جێگەی ناسینەوەش نابن.

Top