بڕی ڕایەڵی شەكری ڕۆژانە

بڕی ڕایەڵی شەكری ڕۆژانە

شەكری زیادكراو Added sugar ئەو شەكرانەن كە دەخرێنە ناو خۆراكی تایبەت بەمەبەستی شیرینكردن و زیادكردنی چێژ، كە بریتین لە: شەكری بۆر(قاوەیی) Brown sugar، فركتۆز، گلوكۆز، سوكرۆز(شەكری سپی ئاسایی)، ماڵتۆز، شیرەی گەنمەشامی، شەكری خاو Raw sugar، دۆشاوی شەكر Molasses، شیرەی جۆ Malt sugar، تریهالۆز Trehalose، لە ڕووی تەندروستی و پێویستیی خۆراكییەوە لەش هیچ پێویستی بە شەكرە زیادكراوەكان نییە، چونكە جگە لەوەی كە هیچ سوودیان نییە، بە بڕی زیاد زیانی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، ئەمەش مانای ئەوە نییە كە هەرگیز شەكری زیادكراو نەخۆیت بە شێوەی كێك، ساردەمەنی، هەویركاری، شلەمەنییە شیرینەكان...تاد، بەڵام پێویستە لە بڕی دیاركراوی ڕۆژانە زیاتر نەبێت. سنوورداركردنی شەكرە زیادكراوەكان ڕۆژانە بۆ پیاو بریتییە لە 150 كالۆری، كە دەكاتە 36 گرام، یان 9 كەوچكی كوپ، بۆ ئافرەتیش تەنیا 100 كالۆری كە دەكاتە 24 گرام، یان 6 كەوچكی كوپ. زیانەكانی زیادخواردنی شەكرە زیادكراوەكان بریتین لە: كلۆربوونی ددان، هاندانی زیپكەی گەنجێتی Acne، زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، زیادبوونی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، نەخۆشیی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەندێك جۆری شێرپەنجە، نەخۆشیی ئەلزهایمەر Alzheimer’s، زوو پیربوونی پێست.

 

Top