كاتە گونجاوەكان بۆ مەشقی وەرزشی

كاتە گونجاوەكان بۆ مەشقی وەرزشی

كاتە گونجاوەكان بۆ مەشقی وەرزشی

 

  ئەوە سەلمێنراوە كە مەشقی وەرزشی Exercise سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، بەڵام پێویستە لەكاتی گونجاودا ئەنجام بدرێت. خانەی ماسوولكەكانی لەش بۆ بەرهەمهێنانی وزە پێویستییان بە ئۆكسجینە، بە هەماهەنگی لەگەڵ كاتژمێری بایۆلۆژی ناو خانە، واتە ڕیتمێكی تایبەتی كاتژمێری بایۆلۆژی لەش Circadian rhythm. توانای خانە بۆ ئەنجامدانی فرمانە گرنگەكان بە گوێرەی سووكی و توندیی مەشقی وەرزشی لەكاتی جیاوازی ڕۆژدا دەگۆڕێت، هەروەها مەشقی وەرزشی بەیانی بەر لە ژەمی خواردن واتە بە گەدەی بەتاڵەوە هاندەرە بۆ سووتاندنی چەوری و كەمكردنەوەی كێشی لەش، كەچی مەشقی وەرزشی دوای نیوەڕۆ لە نێوان كاتژمێر 2-6 ی ئێوارە، زیاتر سوودبەخشە بۆ بەهێزكردنی توانا و لیاقەی بەدەنیی، چونكە لەش كەمتر ئۆكسجین و وزەی یەدەكی لەش لە شەكر و چەوری بەكاردەهێنێت، پاش خواردنی ژەمی تەواوی خۆراك پێویستە بەلای كەم یەك تا دوو كاتژمێر تێپەڕبێت، ئینجا دەتوانرێت مەشقی وەرزشی ئەنجام بدرێت، هەروەها دوای خواردنی ژەمی زۆر سووك، دەتوانرێت پاش 30 خولەك دەست بە مەشقی وەرزشی بكرێت.

 

Top