ڤاكسینی كۆڤید بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بێ مەترسییە

ڤاكسینی كۆڤید بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بێ مەترسییە

ئەوە ڕوونە كە بەرگریی لەش لە كەسانی تووشبوو بە شێرپەنجەدا لاوازە لەبەر خودی نەخۆشیی شێرەپەنجە و چارەسەرەكانی شێرپەنجە، بۆیە لەكاتی تووشبوونیان بە كۆڤید19 دوچاری نیشانەی سەخت دەبن، هاوكات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری ئاڵۆزییەكان و مردن، ئەمەش وای لە زانا و پسپۆڕانی تەندروستی كردووە كە لە هەوڵی بەردەوامدا بن، بۆ گرتنەبەری هەموو هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە كۆڤید19. ماوەیەك بوو زانایان سەبارەت بە كاریگەری و سەلامەتیی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بە گومان بوون، بەتایبەتی لە حاڵەتەكانی شێرپەنجەی چالاكدا Active cancer كە هاوكاتە لەگەڵ هەنگاوەكانی چارەسەركردنی شێرپەنجەدا، بەڵام بەم دواییە لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا لە زانكۆی پزیشكیی هارڤارد/ بۆستن هاتووە، كە ڤاكسینی كۆڤید بۆ كەسانی تووشبوو بە شێرپەنجە سەلامەت و كاریگەرە، ئاماژە بەوەش كراوە كە چارەسەری شێرپەنجە كاریگەری ناكاتە سەر كاردانەوەی سیستمی بەرگریی لەش بۆ هەر جۆرێكی ڤاكسینی كۆرۆنا، كە خۆپاراستنێكی باش پەیدا دەكات بەرانبەر بە تووشبوون بە حاڵەتی سەختی كۆڤید19.

Top