بیبەری تیژ (توون) لە بۆشاییگەریدا

بیبەری تیژ (توون) لە بۆشاییگەریدا

بۆ یەكەمین جار لە بۆشایی ئاسماندا توانرا بیبەری تیژ بە تۆو بچێندرێت و گەورە بێت و بەر بگرێت و، لە لەفەیەكی بەلەزەتیشدا بخورێت، تیمێك لە زانایانی ناو كەشتیی ئاسمانیی (ئای ئێس ئێس) كە تیایدا تاقیگەیەكی بچوكی چاندنی ڕووەكی تیدایە، توانیان تۆوی بیبەری توون بچێنن و پاش چاودێریكردنی بۆ ماوەی نزیكەی (١٢٠) ڕۆژ، كۆمەڵێك بیبەری جوان و ناسكی گرت و بەرهەمی هەبوو، ئەم جۆرە بیبەرە جیاوازە و لە بیبەری خۆمان ناچێت، بەهۆی ئەوەی بە تەواوی لە ژێر ڕۆشنایی زیاتر لە ١٨٠ لید و سێنسەری جیاوازدا، كە لە سەر زەوییەوە چاودێریی دەكرا بەرهەم هات، ئەم بەرهەمە تاكە ڕووەكە كە ڕۆشنایی خۆری بەر نەكەوتووە، ئەم بەرهەمەی زاناكان زۆر جێی دڵخۆشكەر بوو، كە بەشێكیان وەك نموونە هەڵگرت و بەشێكی دیكەشیان بۆ تاقیكردنەوە لە خوانێكی خۆشدا نۆش كرد و، لەفەیەكی بەلەزەتیان لێ ئامادە كرد.

Top