بەریتانیا: هەموو بژاردەیەک بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگەگرتن لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ناوکی

بەریتانیا: هەموو بژاردەیەک بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگەگرتن لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ناوکی

 

 

لیزتراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ یایرلاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: حکومەتی لەندەن بە ماندوونەناسانە کاردەکات، بۆ ڕێگریکردن لە ئێران لە بە دەست هێنانی چەکی ناوەکی گوتیشی: بەریتانیا سوورە لەسەر ڕێگریکردن لە ئێران و هەموو بژاردەکان بەکاردێنێت بۆ بەدەست هێنانی ئەو کارە.

گوتیشی: بەریتانیا دەیەوێت وتووێژەکانی ڤییەنا کۆتایی پێ بێت،  بەڵام ئەگەر ئەم ڕێککەوتنانە کۆتاییان پێ نەیەت، بەریتانیا هەموو بژاردەکان بەکاردێنێت بۆ ئەوەی ئێران لە بە دەستهێنانی چەکی ناوکی بوەستێنێت.

لە لێدوانێکی جیادا گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: ئەگەر دەستبەجێ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەنجام نەدرێت ئەو وڵاتە بەردەوام بێت لەچالاکییە ناوکیەکانی، ئەوا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەرپرسیاردەبن  بە لەدەستدانی ئەو دەرفەتەی ئێستا.

یایرلاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کە هاوکات بەنیازبوو لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆببێتەوە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوکارە بەریتانیەکەی گوتی: ئامانجی تاران لە بەشداریکردنی گفتوگۆکانی ڤیەننا لابردنی سزاکانە، ئەو لە بەردەوامیدا گوتی: سەرکردەکانی ئێران بە هەڵگرتنی سزاکان کات بەدەست دەهێنن و بە ملیار دۆلاریش پارە بەدەست دەهێنن و بەو شێوەیەش بە نهێنی بەردەوام دەبن لە بەرنامە ناوەکییەکەیاندا،گوتیشی:  دەبێت جیهان ڕێگری لەمە بکات و بەدیهێنانی ئەو ئامانجەش پێویستی بە سزا و چاودێریی نزیکتر لەچالاکییەکانی تاران دەبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top