گوتەبێژی پارتی: دوو کورسیمان بە تاڵان بردراون

گوتەبێژی پارتی: دوو کورسیمان بە تاڵان بردراون

مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە دوو کورسیی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەردوو پارێزگای هەولێر و نەینەوا"بە تاڵان بردراون".

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە مەحموود محەمەد راگەیاندووە: "دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون".

گوتەبێژی پارتی دەشڵێ: "بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین".

Top