بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شاندی كونسوڵگەری گشتی توركیا جەخت لەسەر گەشەسەندن و پەرەپێدان بە ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە

بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شاندی كونسوڵگەری گشتی توركیا جەخت لەسەر گەشەسەندن و پەرەپێدان بە ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە

رۆژی سێشەممە 30-11-2021 بەڕێز (سەروەر كەمال هاواری) بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی، بە ئامادەبوونی راوێژكاران (دكتۆر سۆران سەلاحەدین) راوێژكاری یاسایی و (فەتحی محمد عەلی) راوێژكاری پەیوەندییەكان(دكتۆر حسین چلبی) ڕاوێژكاری تەكنۆلۆژیا و كارگێڕی ( شیلان شێروان حەیدری) ڕاوێژكاری پیشەسازی، پێشوازی لە شاندێكی كونسوڵگەری گشتی توركیا كرد، شاندەكە پێكهاتبوون لە: (ئەرسای چەتەر) پاشكۆی كونسوڵگەری بۆ كاروباری گومرگ و (كەرەم توزلۆر) پاشكۆی كونسوڵگەری بۆ كاروباری بازرگانی.
سەرەتا بەڕێز بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی، تیشكی خستە سەر ڕەوشی ئێستای هەرێم لە پێشكەوتن و بەدهێنانی ئامانجەكان لە هەردوو سێكتەری بازرگانی و پیشەسازی، هەروەها پەیوەندی توند و تۆڵی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا كە بۆتە فاكتەرێك بۆ گەشەندنی ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوولا، رۆڵی كۆمپانیا و خاوەنكارانی توركیاشی لە بووژاندنەوەی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی بەرز نرخاند، بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی كردنەوەی دەیان پڕۆژەی هەمەجۆر و هەزاران كۆمپانیای توركیا لەهەرێمی كوردستان كە بەشدارن لە بنیاتنانەوەی ئابووری هەرێم.
شاندی میوان، خۆشحاڵی خۆیان بۆ وتەكانی بەڕێزیان نیشاندا، هەروەها باس لە ئەكتیڤكردنەوەی پڕۆژە و یاداشتەكانی پێشوو كە پێویستن بە كاری وەزارەت، لەگەڵ پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەكان كرا، بەڵێنیشیان داوە كە لە داهاتوودا هانی زیاتری كۆمپانیا و خاوەن بیزنیسمانەكانی توركیا بدەن تا لە هەنگاوەكانی پەرەپێدان و گەشەسەندنەوەی ئابووری هەرێم بەشدار بن، لە كۆتاییدا بریكاری وەزارەت ئامادەیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نیشاندا بۆ كارئاسانی زیاتر بەرەو رووی وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیا و بیزنسمانانی جیهانی بە گشتی و وڵاتی توركیا بە تایبەتی، تا بتوانن لە هەرێمی كورستاندا كار و پڕۆژەكانیان ئەنجام بدەن.

Top